کوردستان میدیا: کچان و ژنانی ناوچه‌ی ره‌به‌ت به هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو، هێز و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئێرانیان له گونده‌که‌ی خۆیان وه‌ده‌رنا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای ژماره‌یه‌ک له ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانیان به ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره، هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی ده‌شتێی سه‌ربه ناوچه‌ی ره‌به‌ت و وه‌کوو هه‌موو جارێک، بێ‌شه‌رمانه هێرشیان کردۆته نێو ماڵان، به‌ڵام کچان و ژنانی گوندی ده‌شتێ به هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو و بوێرانه له‌هه‌مبه‌ر بێ‌حورمه‌تیی ئه‌و هێزانه و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانیان بێ‌ده‌نگ نه‌مان و به دار و به‌رد هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی رێژیم و هێزه‌کانیش به ناچاری شوێنه‌که‌یان به‌جێ هێشت.
پاش ئه‌و رووداوه هه‌ر ئه‌و هێزانه بێ‌شه‌رمانه ئه‌و گونده‌یان به‌جێ هێشت و بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره ره‌وانه‌ی گوندێکی دیکه‌ی ناوچه‌ی ره‌به‌ت به‌ناوی نواوێ بوون، به‌ڵام دیسان ژنان و کچانی گوندی نواوێ که‌له دژکرده‌وه‌ی ژنانی گوندی ده‌شتێ ئاگادار ببوون، له کرده‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌دا هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کان له‌و گونده‌ش وه‌ده‌ریان نان.