کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان له ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد

22:26 - 23 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: دایه \'\'مەعسوومە شەبرەندی خەڵکی شاری نۆدشە لە ناوچەی هەورامان بە هۆی پیری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە مەعسوومە سەعادەت دایکی شەهید مستەفا شەبرەندی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە شاری نۆدشە بە هۆی پیری و نەخۆشی، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە مەعسوومە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مایەوە و هەمیشە جێگای متمانەی ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.

شەهید مستەفا شەبرەندی ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی له شاری نۆدشه له دایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که بەداخەوه له شەڕی نەخوازراودا، ڕێکه وتی ٦ی ڕێبەندانی ١٣٦٣ی هەتاوی، له شوێنێک به ناوی سەرسۆڵی شەهید بوو و گڵکۆکەی له پەروینەیه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و که س و کاری دایه مەعسوومه دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.