کوردستان میدیا: چالاکی ته‌بلیغیی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزب له گوند و ناوچه‌کانی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پیی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له شاره جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به‌ره‌و پیری جێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ رۆیشتوون و به بڵاکردنه‌وه‌ی تراکت، پووستێر، نووسینی دروشم، کردنه‌وه‌ی ئاگر له به‌رزاییه‌کان و نێو گوند و شاره‌کان و بڵاو کردنه‌وه‌ی نوقڵ و شیرینی ئه‌و رۆژه مێژووییه‌یان به‌رز و پیرۆز راگرت.
ئه‌و شوێنانه که چالاکی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه‌چووه، بریتین له:
هه‌ورامان:
شه‌وی ٢٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له دوو به‌رزایی گوندی ته‌شار، سه‌ربه شارۆچکه‌ی نه‌وسوود له ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌ناوه‌کانی چاڵه چه‌رمێ و شێنه، ئاگری ٢٥ی گه‌لاوێژیان کردۆته‌وه، که خۆشحاڵیی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته له چه‌ند رۆژ پێش ده‌سپێکی رێوڕه‌سمه‌کانی ٢٥ی گه‌لاوێژدا، ناوچه‌ی نه‌وسوود له که‌ش و دۆخێکی ته‌واو ئه‌منیه‌تیدا بووه و هێزه‌کانی رێژیمی پێش‌گیرییان له هاتوچۆی خه‌ڵک و کاسبکاران بۆ سه‌ر سنووره‌کاندا کردووه.
مه‌ریوان:
شه‌وی ٢٥ی گه‌لاوێژ، به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له فه‌له‌که‌ی دوکتور قاسملووی گوندی نێی ناوچه‌ی مه‌ریوان، ئاگرێکی گه‌وره له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات هه‌ڵکرا و لاوان و منداڵانی گوندی دیمۆکرات‌په‌روه‌ری نێ به بڵاو کردنه‌وه‌ی نوقڵ و شیرینی ئه‌و بۆنه‌یان به‌رز و پیرۆز راگرت.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته ئه‌و ئاگره هه‌تا کاتی گه‌یشتنی هێزه نیزامییه‌کانی رێژیم، هه‌تا کاتژمێر ١٠ی شه‌و به‌رده‌وام بووه و یه‌کێک له ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیم به خه‌ڵکی گوندی نێی راگه‌یاندووه: ئێوه خه‌ڵکی گوندی نێ ژیانتان له ئێمه حه‌رام کردووه و ئه‌مجاره ئێمه‌ش ئاو و به‌رق و گازتان لێ ده‌بڕێن.
مه‌هاباد:
له شاری مه‌هاباد له ته‌په قازی، گومرگ، مه‌لاجامی، ترمیناڵ، شه‌هره‌ک، به‌هارستان، ره‌وییه‌کان شاره‌وانی، و ناوچه‌ی دانشگای فه‌جر چالاکی به‌رینی ته‌بلیغاتی له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێمۆکراته‌وه به‌ڕێوه‌چووه.
ورمێ:
رێکه‌وتی ٢٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌ی دۆڵ و له‌سه‌ر چیا به‌رزه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه و شاخه‌کانی مارال دا‌غ، قه‌ره‌داخ و چیام دمدم، ئاگری ٢٥ی گه‌لاوێژ هه‌ڵکردووه. ئه‌و ئاگره له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی دۆڵ وه‌کوو به‌راندێز، عه‌جه‌بشێر، گه‌لی قاسملوو و ناوچه‌ی ده‌شته‌کان دیار بووه.
ئه‌م کرده‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزب خۆشحاڵیی خه‌ڵکی ناوچه‌ی دۆلی لێکه‌وتۆته‌وه.
چالاکی به‌رینی ته‌بلیغی به‌بۆنه‌ی جێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ له شاری ورمێ له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له شه‌هره‌کی ئه‌لواج، شه‌هره‌کی بالۆ، شه‌هره‌کی ئیسار، گره‌جوو، شه‌قامی دوکتور قاسملوو و مه‌رکه‌ز به‌ڕێوه‌چووه.
خووی و ماکۆ:
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات به‌بۆنه‌ی ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌ردانی کوردانی دونبولیی شاری خووییان کرد و پیرۆزباییان ئه‌و رۆژه‌یان لێ کردن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری خووی زیاتر له ٤ هه‌زار تراکتی حیزبی‌یان له نێو ئه‌و شاره‌دا بڵاو کردۆته‌وه و زیاتر له ٢ هه‌زار کورته‌نامه‌ی پیرۆزباییان به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزب بۆ خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت کوردانی دونبولی ناردووه، که ئه‌م کرده‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزب شادیی خسته نێو دڵی کورده دونبولییه‌کان.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له گوندی ته‌خته دۆزی سه‌ربه شاری ماکۆ به بڵاو کردنه‌وه تراکتی حیزبی ئه‌مه‌گناسیی خۆیان بۆ حیزب دێمۆکرات و رێبازی شه‌هیدانیان دووپات کرده‌وه.