کوردستان میدیا: مەسعوود تەک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستان ـ باکوور لە نامەیەکدا وڵامی نامەی پێرۆزبایی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دایەوە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نامەیەکدا بە بۆنەی دەسپێکی فەرمیی چالاکییەکانی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە وڵاتی تورکیە، پیرۆزبایی لێ کردبوون و پشتیوانیی لەو هەنگاوەیان دەربڕی.
دەقی وڵامی نامەکە:
بۆ بەڕێز کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کاک مستەفای بەڕێز!
زۆر سپاس بۆ ناردنی پەیامی پیرۆزبایی کە جەنابتان بە بۆنەی دامەزراندنی فەرمی پارتی ئێمە ناردبووتان.
ئێمە دڵنیاین کە پێوەندیی مێژوویی و دۆستانە لە نێوان ئەو دوو حیزبەدا، هەر بەردەوام دەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژیش پتەوتر دەبێ.
لەگەڵ ڕێز و سڵاو
مەسعوود تەک
سکرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی کوردستان
٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی
١٣ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی