کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی کامیارانی به تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی دژبه‌ری رێژیم به ٦ ساڵ زیندان سزا درا و له پیرانشار ٥٠ مامۆستای ئایینیی بانگهێشت کراون. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دوو ژن له روانسه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر کران.
داسه‌پاندنی سزای ٦ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییک له کامیاران
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی کامیارانی به‌ناوی سه‌باح خه‌یات که نزیکه‌ی ٢ ساڵ پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندیخانه کرابوو، به‌تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی دژبه‌ری رێژیم، له‌لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی سنه‌وه سزای ١١ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا که ئه‌و سزایه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٦ ساڵ که‌م کرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌باح خه‌یات زیاتر له دوو مانگه له ده‌سبه‌سه‌رگه دایه و هه‌نووکه‌ش له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه ماوه‌ی حوکمه‌که‌ی تێپه‌ڕ ده‌کات.
بانگهێشت کردنی ٥٠ مامۆستای ئایینیی پیرانشار
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٥٠ مامۆستای ئایینیی لایه‌نگری مه‌زهه‌بی سوننه له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ییان لێ کراوه که مافی دیاری کردنی یه‌که‌م رۆژی جێژنی ره‌مه‌زانیان نییه.
به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان مامۆستایانی ئایینیی لایه‌نگری مه‌زهه‌بی سوننه‌ی سه‌ربه ئایینی ئیسلام، له‌لایه‌ن ناوه‌ند و رێکخراوه جۆراوجۆره‌کانه‌وه له‌ژێر گوشار و چاوه‌دێریدا بوون.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ژماره‌یه‌ک له‌و مامۆستا ئایینییانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و یان به بیانووی جۆراوجۆر بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێکراوه.
دوو هاووڵاتیی ژن له شاری روانسه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر کران
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی کوردپا، رێکه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له کاتی رێپێوان به‌بۆنه‌ی رۆژی قودس له شاری روانسه‌ر، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان هێزه لیباس شه‌خسییه‌کان و خه‌ڵکی ئاسایی هاتۆته ئاراوه و له ئاکامدا دوو هاووڵاتیی که یه‌کێکیان ناوی نگین ته‌بیبی کچی غه‌فوور بووه، ده‌سبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانه‌وه بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزراوه.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان پاش ده‌سبه‌سه‌ر کردنی نگین، هێرشیان کردۆته نێو ماڵه‌که‌ی و وێڕای پشکنینی ماڵه‌که‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر کامپیۆته‌ره‌که‌یدا گرتووه.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له شوناسی ئه‌و ژنه‌که‌ی دیکه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه، له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.