هەژار ڕەحیمی
زه‌خت و زۆر یه‌كه‌مین كۆیله‌كانى درووست كردن، به‌ڵام ترسنۆكى و بێ ئیراده‌یى، درێژه‌ى پێدا. (ژان ژاك ڕۆسۆ)
خه‌باتى ئێمه له پێناوى ئازادى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كه‌رامه‌ت بۆ مرۆڤ، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته زاڵم و هه‌موو شت به‌ده‌ستانه نیه، كه هه‌موو شتیان له به‌رده‌ستدایه و به گوێره‌ى خواست و ئاره‌زوو و خه‌ونه‌كانى خۆیان ژیان ڕاچه ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو به‌شێكى مه‌زن له‌و پێكدادانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌یه، ئاره‌زوومه‌ندانه باوه‌ڕیان به كۆیله‌یى و په‌رپووتى و داڕزاویى هزریى و جه‌سته‌یى خۆیان هێناوه. ئه‌وان له‌م ناسنامه نوێیه‌دا خاوه‌نى هیچ شتێكى خۆیان نین و جگه له بووكه‌ڵه‌یه‌ك به ده‌ستى ئاغاكانییانه‌وه، شتێكى تر نین. ئه‌وان جگه له‌وه‌ى كه نموونه‌ى بێ‌ئیراده‌یى و له‌رزۆكی و داڕزاویی و بێ‌ناسنامه‌یین، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، پاساوێكى له‌رزۆكن بۆ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانى تاریك بین، تا به‌رده‌وام به پاساو هێناوه‌ى گوێڕایه‌لى و ملكه‌چى ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌رزۆك و بێ ئیرادانه، خۆیان به بژارده‌ى خوداوه‌ند و مرۆڤى نایاب بناسێنن و مافى حوكم كردن به سه‌ر ئه‌وانى تر بۆ خۆیان به ڕه‌وا بزانن. غافڵ له‌وه‌ى كه مافى ده‌سه‌ڵات و حوكم كردنیان، به قه‌د كه‌سایه‌تى له‌رزۆك و په‌رپوتى كۆیله‌كانییانه!!!!
به‌شێك له‌م كۆیله‌ییه، ده‌ره‌نجامى ئه‌و بێ‌فكرى و پووكانه‌وه عه‌قڵیه‌یه، كه تواناى به‌دیهێنانى گوتارى نیه و به‌پێچه‌وانه‌وه، به سه‌رنجدان له هه‌ندێ به‌رژه‌وندیى ته‌ماعكارانه‌ى تاكه‌كه‌سى و تایبه‌تى، به ته‌واوه‌تى ده‌كه‌وێته ناو بۆته‌ى ڕه‌مز و به‌هاكانى گوتارى باڵاده‌ست و وه‌كوو بووده‌ڵه‌یه‌كى ده‌سته‌مۆكراو به‌رده‌وام له په‌راوێزدا، قه‌وانه سواوه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى لێ‌ده‌داته‌وه.
له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى ئیسلامی‌دا، كوردستان هه‌میشه لانكه‌ى ئازادى و گوتارى جیاواز له گوتارى ده‌سه‌ڵاتى چه‌پێنه‌ر و سه‌ده‌نێوه‌ڕاستى و ئه‌نتیکه‌ى ئاخوندى بووه. هه‌موو جارێك هه‌ر كوردێك ویستبێتى بوونى خۆى بسه‌لمێنێ و خۆى وه‌ك كورد نیشان بدات، پێویست بووه، كه گوتارێكى جیاواز له گوتارى ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێ و خۆشى به جیاوازى ده‌رخستووه....ئه‌وانه‌شى كه ئه‌و كارانه‌یان كردووه، به زوویى كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشى سه‌ربازانى بێ.
ناوى ئیمامى زه‌مان.... و ئه‌وانیش به ده‌سه‌ڵاتێكى ناڕه‌وا كه به‌شێكى له‌و كۆیلانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، چیان پێ خۆشبووه كردوویانه...
نوێنه‌رى به ناو كوردى نه‌غه‌ده و شنۆ له مه‌جلیسى شووراى ئیسلامى(عه‌بدولكه‌ریم حسێن زاده) یه‌كێكه له‌و نموونه به‌رچاوانه‌ى، كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا و له دواى حه‌ماسه‌خوڵقێنى ڕۆڵه‌كانى كورد و حیزبى دیمۆكرات له ناوچه‌ى شنۆ و كوشتنى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو فه‌رمانده و به‌كرێگیرا و پاسدار، به‌ر له ئه‌ربابه‌كانى هاته سه‌ر خه‌ت و مۆرى بێ‌ناسنامه‌یى و ده‌سته‌مۆیى و پووكاوه‌یى هزریى خۆى ده‌رخست.
ئه‌وه‌ى بۆ ته‌نیا ساتێك چاو له ده‌ربڕین، چه‌مك و به‌ها پێداگرى له‌سه‌ر كراوه‌كانى ئه‌و نووسراوه‌یه‌ى ناوبراو بكات، بۆى ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌نده نامۆ و دژبه‌ره له‌گه‌ڵ نه‌فه‌سى سى و حه‌وت ساڵ ئازادیخوازیى كوردستان به‌رانبه‌ر به‌و سیسته‌مه و چه‌نده هاوئاڕاسته‌یه له‌گه‌ڵ سى و حه‌وت ساڵ چه‌وساندنه‌وه‌ى كوردستان له لایه‌ن كۆمارى ئیسلامییه‌وه، بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه شتێك نیه جگه له جوینه‌وه‌ى ئه‌و به‌یت و بالۆرانه‌ى كه زیاتر له سى و حه‌وت ساڵه، گوڵه نێرگزكانى ئه‌م وڵاته ده‌ژاكێنى. شتێك نیه جگه له به‌یتى سووكیى كه‌سانێك، كه به نرخى به‌ده‌ستهێنانى نان و نه‌وایه‌ك، ئاماده‌ن گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ى ژیانیان كه كه‌رامه‌ته، بدۆڕینن و له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه بخاته خانه‌ى تێرۆریست و تێكده‌ره‌وه، كه بێجگه له ژیانێكى مرۆیى بۆ هه‌مووان، به‌دواى هیچ شتێكى تره‌وه نین. ده‌زانێت كه هیچ جیاوازییه‌كى نیه له‌گه‌ڵ توند‌وتیژترین ئاخوندى په‌روه‌رده‌بووى حه‌وزه‌كانى قوم و ئه‌و به‌ناو كورده.
به‌ڵێ ئه‌وه‌ى من بینیم، پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تى بنه‌ڕتییه، كه ده‌بێ هه‌مووان له سه‌ریان بوه‌ستین و چیدیكه نه‌كه‌وینه خۆشخه‌یاڵى ئه‌وتۆوه، كه كاركردنمان له سه‌ر كوردایه‌تى، تێفكرینێكى ڕواڵه‌تى بێت. كوردبوون و خزمه‌ت كردن به كوردستان زۆر له‌وه زیاتر ده‌خوازێ، كه ته‌نیا له كوردستان له‌دایك بووبیت و زمانى كوردى بزانى و جلى كوردى بپۆشى.
حسێن زاده و هاوچه‌شنه‌كانى له‌و مرۆڤانه‌ن له ئه‌نجامى ترسنۆكى و بێ‌ئیراده‌ییان، به كۆیله‌یى گه‌یشتوون و قه‌ناعه‌تیان پێ‌هێناوه و هه‌موو به‌ها و ناسنامه و داهێنه‌رییه‌كى هزرىی خۆیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ى له ناو بۆته‌ى ناسنامه‌ى باڵاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدا تواونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده هه‌ڵگرى ناخى ئازار و هه‌ست و سۆز و واقیعى تاڵى هاووڵاتییانیان نین. هه‌ر بۆیه‌شه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بچووكترین گۆڕانكارى له دید و تێڕوانینى كۆمارى ئیسلامى سه‌باره‌ت به كوردستان به‌دى بێنن و ساڕێژى برینه‌كانى بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌نده‌ى كوردێكى تواوه و ئاوێته‌ى نێو ناسنامه‌ى ویلایه‌تن و ئه‌وه‌نده‌ى بیر له پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان له ژێر چه‌ترى ئه‌و سیستمه‌دا ده‌كاته‌وه، نیو ئه‌وه‌نده بیر له ئێش و ئازاره‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌یان ناكه‌نه‌وه.
قسه‌ى هاوچه‌شنى حسێن زاده‌كان ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه، كه كێشه‌ى ئێمه له ئێران‌دا، هه‌بوونى چه‌ند كورد له په‌رله‌مان یان دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى ده‌سه‌ڵاتدا نیه. به‌ڵكوو كێشه‌ى ئێمه له گه‌ڵ كۆیله‌كردنى ئه‌و حسێن زادانه و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى ئه‌و گوتارى كۆیله‌كردن و چه‌وساندنه‌وه‌یه، كه ئێستا له گوتارى حسێن زاده‌كاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. كۆیله هه‌ر كۆیله‌یه، هه‌ر ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زێكى هه‌بێ، زاڵمیش هه‌ر زاڵمه هه‌ر ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زێكى هه‌بێ....
له گوتارى حسێن زاده و هاوچه‌شنه‌كانی‌دا ده‌بێ ئه‌وه بزانین، سیستمى كۆمارى ئیسلامى زۆر له‌وه لاسارتره، كه بهێڵێ ناسنامه‌ى بێجگه له ناسنامه‌ى خۆى ده‌ركه‌وێ. بۆیه له دواجاریشدا ئه‌وان شتێكى تر نین جگه له كۆمه‌ڵێك كه‌سى هه‌ڵپه‌رستى نا به‌رپرس، كه بۆ پاروویه‌ك نان ئاماده‌ن به هه‌موو شێوه‌یە‌ك خۆشخزمه‌تى به دیكتاتۆر بكه‌ن. ئه‌وان شتێك نین جگه له بووكه‌ڵه‌یه‌ك بۆ ڕازاندنه‌وه‌ى ویترینێك، كه پشته‌وه‌ى هه‌رچى جینایه‌ت و تاوان و خه‌سڵه‌تێكى نامرۆڤانه‌یه، تێیدایه. ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هه‌وڵدان بۆ گۆڕینى ئه‌م سیسته‌مه، به میكانیزمه‌كانى خودى خۆى، شتێك نیه جگه له نوكته‌یه‌ك و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ئه‌و دیمه‌نه تراژیدیاییه‌یه، كه له گوتارى كۆیله‌یى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى حسێن زاده‌كاندا ده‌یبنین.. گوتارێك كه لێوان لێوه له شانازى كردن به كۆیلایه‌تى خۆى بۆ ده‌سه‌ڵاتى ملهوڕ و پشت كردنه نه‌ته‌وه‌كه‌ى.
دوا شت كه پێویسته بیڵێین ئه‌وه‌یه، كۆمارى ئیسلامى زۆر له‌وه لاسارتره كه كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى بێ‌ناسنامه، بێ‌ئیراده، بێ‌فكر و پووكاوه هزر بتوانن بیگۆڕن. زۆر له‌وه چه‌مووشتره كۆمه‌ڵه كه‌سانێك بتوانن بیگۆڕن و ڕامى بكه‌ن، كه بێجگه له ئاسۆى گیرفانیان، ئاسۆیه‌كى تر نابینن. ڕ‌ازى گۆڕینى ئه‌م كۆماره‌ى ترس و تۆقاندن، له گیرفانى ئه‌و مرۆڤانه‌یه، كه ئاسۆیه‌كى زۆر ڕوونتر و دوورتر ده‌بینن، له هزر و ئیراده‌ى ئه‌وانه‌یه، كه دوژمنه‌كه‌یان چه‌نده زاڵم و به‌ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌وان به خه‌یاڵیاندا نایێت و به‌ره‌وڕووى ده‌بنه‌وه. گۆڕان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات و كۆتایى هێنان به‌سیاسه‌تى كۆیله كردن، له نه‌ترسى و ئیراده‌ى ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌وه، ده‌ست پێده‌كات.
كه به‌داخه‌وه جه‌نابت له ناو ئه‌م كاروانه‌دا نیت....
بۆیه لێره‌دا جێى خۆیه‌تى بڵێین جه‌نابى نوێنه‌ر، كۆیله‌ییت پیرۆز.....
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە