کوردستان میدیا: ڕێژیمی جینایەتکاری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی میلیتاریزەکردنی کوردستان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزی زیاتری ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دەزگا و ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی سەرکوتکەری داعشی شیعه جۆڵەیان بە هێزەکانی خۆیان کرد.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ لە گوندی تەوریوەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنه، ڕێژیمی دژە گەلی کورد، هێزێکی زۆری نیزامیی هێناوەتە ئەو ناوچەیە و بە تەواوی ئەو ناوچەیەی میلیتاریزە کردووە.
هەروەها هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە؛ هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری نەغەدە هێزیان بۆ شنۆ ڕەوانە کردووە و ئەو شارە و سنوورەکانی زیاتر خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە؛ هێزی سپای تێرۆریستی پاسداران بە ٢ ئوتوبووس، ٥ ماشێنی بارهەڵگر و ٢ هایلۆکس هێزی نیزامییان بۆ ئەو شارە هێناوە.
دوای شەڕی ناوچەی شنۆ، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێزی زیاتری بۆ شارەکانی کوردستان هێناوە و لە هەندێک لە شارەکانیش ناوچە سنوورییەکان بە چڕی تۆپباران دەکات.