کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران درێژە بە میلیتاریزەکردنی کوردستان دەدات

18:00 - 3 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ڕێژیمی جینایەتکاری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی میلیتاریزە کردنی کوردستان، لە شاری سنه هێزی زیاتری ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی سەرکوتکەری داعشی شیعه، هێزی نیزامییان بۆ سنوورەکانی کوردستان ڕەوانە کرد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی ساڵیان سەر بە ژاوەرۆی سنه، هێزێکی نیزامیی زۆری ڕژاندووەتە ئەو ناوچەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕ، لە گوندی تەوریوەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنه، ڕێژیمی دژە گەلی کورد، هێزێکی زۆری نیزامیی هێناوەتە ئەو ناوچەیە و بە تەواوی ئەو ناوچەیەی میلیتاریزە کردووە.

هەروەها هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری نەغەدە هێزیان بۆ شنۆ ڕەوانە کردووە و ئەو شارە و سنوورەکانی زیاتر خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.

دوای شەڕی ناوچەی شنۆ، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هێزی زیاتری بۆ شارەکانی کوردستان ‌هێناوە و لە هەندێک لە شارەکانیش ناوچە سنوورییەکان بە چڕی تۆپباران دەکات.

15479.jpg

15480.jpg