کوردستان میدیا: شەشەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدام بە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانێک لە ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لە ڕۆژەکانی ٢٢ تا ٢٣ی ژوئهنی ٢٠١٦ی زاینییدا، شەشەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدام، واتە سزای مەرگ، بە بەشداریی سەدان کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوە بەشەردۆستانە نێونەتەوییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرانی دەرەوە و داد، پارلمانتارەکان، دادوەرەکان، پارێزەرەکان، دوکتۆرەکان، ڕێبەرانی ئاینیی و نوێنەرانی کۆڕ و کۆمەڵە جیهانییەکانی لایەنگری هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام، لە تالاری بەناوبانگی ئۆپێرا لە ئۆسلۆ پێکهات.
لە یەکەم ڕۆژدا، وەزیری دەرەوەی نۆروێژ (بۆرگە بڕێندە) وتارێکی پڕناوەڕۆکی پێشکەش کرد.
لەو چەند ڕۆژەدا، گەلێک سیمنار و کۆڕ و کۆبونەوەی جۆراوجۆر پێکهاتن و زۆر کەسایەتی پسپۆڕ و شارەزا بۆ پشتیوانی لە هەڵوەشانەوەی سزای مەرگ، قسەیان کرد و دۆخی ئێعدام لە سەرتاسەری دونیادا خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، سەبارەت بە هەلومەرجی ئێعدام لە ئێران و کەمایەتییە نەتەوەییەکان لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا بە بەشداریی ڕێکخراوە بەشەردۆستانە ئێرانی و کوردستانی و بەلووچستانیەکان و کەمایەتییە نەتەوەییەکان، لە دوو پانێلی جیاوازدا پێکهات.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممه ٢٣ی ژوئهن، لە کۆتایی کۆنگرەکەدا، ڕێپێوانێکی بەرین بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر بە نێو شەقامە سەرەکییەکانی ئۆسلۆدا بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئۆسلۆ و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێیدا بەشداربوون و لەو کاناڵە نێونەتەوەییە بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی کوردستان بە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان کەڵکیان وەرگرت.