کوردستان میدیا: ١٠مین کۆنفرانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نوروێژ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ١٠مین کۆنفرانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نوروێژ به‌ڕێوه‌چوو.
کۆنفرانسه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاش وه‌رگرتنی مه‌شرووعیه‌تی کۆنفڕانس له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنفرانسه‌وه، په‌یامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پێشووی یه‌کیه‌تیی لاوان له وڵاتی نوروێژ له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته، به‌ڕێز که‌یوان مه‌حموودییه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌یامی هه‌رکام له کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌نسوور عه‌زیزی و په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوریی کورد له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئەنوەر پوویاوه پێشکه‌ش کران.
له به‌شی دووهه‌می کاری کۆنفرانس‌دا راپۆرتی کار و چالاکیی نێوان دوو کۆنفرانس خوێندرانه‌وه و پاش بۆچوونی به‌شداران راپۆرته‌کان خرانه به‌ر ده‌نگدان و له کۆتایدا راپۆرتی کۆنفرانس به تێکڕای ده‌نگ په‌سند کرا.
له به‌شی سیێه‌می کۆنفرانس‌دا، به‌ڕێزان وێژین عه‌لیزاده و یاسین سه‌فه‌ری هه‌ر یه‌ک باسێکیان له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی به‌شه‌کانی ته‌شکیلات و پێوه‌ندییه‌کان پێشکه‌ش کرد.
پاشان له که‌شێکی دێمۆکراتیکدا به‌رپرسانی نوێی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان له نوروێژ هه‌ڵبژێردران.