کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شه‌هیدانی حه‌ماسه‌ی شنۆ له دانمارک به‌رز راگیرا

16:46 - 6 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: پرسەی شەهیدانی ٢٦ ی جۆزەردانی قەرەسەقەلی شنۆ لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ژووئیەی ٢٠١٦ی زایینی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەش شەهیدی نوێی حیزب کە لە ڕۆژی ١٥ی ژووئیەی ٢٠١٦ لە شەڕێکی سەخت و نابەرابەر لە نێوان ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەدان کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی قەرەسەقەلی سەربە شاری شنۆ گیانیان بە گەل و نیشتیمان بەخشیبوو، لە شاری هۆرسێنسی یوولەندی ناوەڕاستی دانمارک بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدی سەربەرز ، خوێندکار و پێشمەرگەی هونەرمەند شەهید سەڵاح نادری کە یەکێک لە شەهیدانی حەماسەی قەرەسەقەڵ بوو، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش بەشدار بوو.

ڕێورەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کوردوکوردستان بە گشتی و ئەو پۆلە شەهیدەی تازەمان بەتایبەتی، دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک پێشکەش کرا کە تێیدا پێشوازی کرابوو لە سەر جیدیەت و پێداگریی حیزب لە سەر درێژەدانی ڕاسانی نوێی خەباتی حیزبی دێموکرات.

نێوئاخنی ئەم ڕێورەسمە بریتی بوو لە پێشکەش کردنی کۆمەڵیک شێعر و پەخشانی بەسۆز و حیماسی لە یادی شەهیدانی شاری شنۆ.

هەروها ئەم پەیامانەش پێشکەش کران کە لە هەرهەموویان دا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەل حیزب و بنەماڵەی شەهیدان، ئامادەیی هاوکاری و هاوخەباتیی خۆیان لەگەل حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند:

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران / کۆمیتەی دانمارک
پارتی دێمۆکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریا / تەنزیمی دانمارک
پارتی دێمۆکراتی کوردستان/ لێژنەی ناوچەی ئارهووس
پارتی دێمۆکرای کوردستان.سووریا/ تەنزیمی دانمارک
پارتی سەربەستی کوردستان/ نووێنەرایەتیی دانمارک
یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران / دانمارک
نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران / دەرەوەی وڵات
بنەماڵەی شەهید سەڵاح نادری/ ئۆمێد نادری

هەروەها ئەم دوو برووسکەیەش بە ڕێوڕەسمەکە گەیشتبوون:
یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان /کەرتی ڕێکخستنی ئارهووس
پارتی دێمۆکراتی کوردستان/باکوور

15515.jpg

15516.jpg

15517.jpg