کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس کوژرانی ٧ هێزی رژیمیان لە سەقز راگەیاند

22:59 - 6 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس بە پێی وتەی خۆیان تۆلەی شەهیدانی حیزبی دێموکراتیان کردەوە و کوشتنی سەرهەنگێکی هێزەکانی رژیم و ٦ پارێزەری ناوبراویان وەئەستۆ گرت.

دەقی هەواڵی نێردروای هەڵۆکانی زاگرۆس بەم شێوەیە:

هاوکات لەگەڵ هێرشی هێزی داگیرکەر و سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی بۆسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی شنۆ، مهاباد و سەوڵاوا و مەریوان، هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە سەر جادەی سەقز مەریوان و لەنزیک ئاوایی وەشەدرە (خۆشەدەرە) پەلاماری هێزیکی چەکداری ڕژیمیان دا و سەرهەنگ ئەکبەری و ٦ پارێزەری ناوبراویان لە تۆڵەی شەهیدانی هێزی پێشمەرگە دا کوشتووە.

پێویستە بگوتری، هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر پەلاماری دوژمن بۆسەر پێشمەرگە بەردەوام بێ هەموو کوردستان دەکەنە دۆزەخ لەژێر پێی پارێزەرانی کۆماری ئیسلامی دا.