کوردستان میدیا: کوردانی دانیشتووی وڵاتی نوروێژ به‌بۆنه‌ی ٣٣مین ساڵـڕۆژی فتوای کۆمەڵکوژیی خه‌ڵکی کورد له‌لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه، له‌هه‌مبه‌ر ده‌رکی باڵوێزخانه‌ی رێژیم له شاری ئوسلۆ، خۆپیشاندانێکیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه که له‌لایه‌ن کۆمیته‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌بوان له دژی رێژیم دروشمیان گوته‌وه و پاشان په‌یامی هه‌ر دوو لایه‌ن خوێندرایه‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا هاتبوو که کوردان هه‌میشه هه‌وڵیان داوه له رێگای ئاشتییه‌وه به مافه‌کانیان بگه‌ن و هیچ کات خوازیاری شه‌ڕ نه‌بوون.
له‌م په‌یامه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگری کرابۆوه که خه‌باتی کوردان به کۆمکوژی و سێداره، سه‌رکوت ناکرێ و ویستی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که وه‌کوو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناوچه ده‌ستی به مافه ره‌واکانی خۆی بگات.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا چه‌ند خۆپیشانده‌ر، بیره‌وه‌ریی خۆیان له ئاکامی فتوای خومه‌ینی بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان گێڕایه‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین ره‌وتی سیاسیی دیکه‌ی به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه په‌یامی خۆیان به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.