کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین ئەندامی تێرۆریستی سپای پاسداران لە هێرش بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بە کوشت چوون

00:28 - 7 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: لە هێرشی دڕندانەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران چەندین ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بە کوشت چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوای ئەوەیکە هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە سەوڵاوا هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەڕ و درگیری دێتە ئاراوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە ئەندامانی سپای تێرۆیستی پاسداران بە دەست ڕۆڵە قارەمانەکانی حیزبی دێموکرات بە سزای کردەوەکانی خۆیان دەگەن.

لەو پێوەندییەدا، شایەتحاڵێک بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند، کە ٥ پاسداری جینایەتکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە کوشت چوونە و ٤ پاسداری داگیرکەری دیکەش بریندار بوونە.

ئەو سەرچاویە هەروەها باسی لەوە کرد کە لاشەی پاسدارە کوژراوەکان لە سپای سەوڵاوا ڕاگیراوە.

لەو پێوەندییەدا، هێزێکی تۆکمەی ڕێژیم لە دەورووبەری گوندی دووڕۆ و هەروەها ناو باغی شێخ مۆڵ دروان.

هەروەها شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکرات ڕایگەیاند کەلاکی ٨ پاسدار لە بەر دەستی پێشمەرگە دایە.