کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی جینایەتکاری ئێران هێزی زرەهی بۆ سنوورەکانی کوردستان ڕەوانە دەکات

01:19 - 7 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ڕێژیمی دژەگەلیی ئیسلامیی ئێران هێزی نیزامیی زیاتری ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی،هێزێکی گەورەی ڕێژیمی ئێران بە چەکی قورسی تۆپ و کاتیوشاوە لە شاری ورمێ بەرە و جاددەی مەهەباد بەڕی کەوتوون.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕێژیمی ئێران هێزێکی زۆری بە چەکی قورسی تۆپ هێناوەتە سەر سنووری شاری مەریوان و لە ڕووبەڕووی شاخی سورێن و شاخی پێنجوێن لە شوێنێک بە ناوی ئاوشاخان جێگیری کردوون.