• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٧-٠٦-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٤/٠٧ - ١١:٤٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە "خەدیجە ڕامشگەر" دایکی شەهید "محەممەد بۆرەکە" لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە "خەدیجە ڕامشگەر" ناسراو بە "خەدیجە کەریمی" دایکی شەهید محەممەد بۆرەکە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید محەممد بۆرەکە لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی، له گوندی"سۆغانلوو" سه‌ر به شاری پیرانشار لهدایک ده‌بێ.

ناوبراو کادری دەرەجه ٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە به داخەوه لە ڕێکه‌وتی ٣ی خەرمانانی ١٣٦٧ی هەتاوی، له شەڕێکی قارەمانانەدا بەدەستی چڵکاوخۆرانی ڕێژیمی دژەگەلیی ئیسلامیی ئێران لە گوندی سۆغانلوو شەهید دەبێت و گڵکۆکەی هەر لە گوندی سۆغانلوویه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک