کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵات، پەیمانیان لەگەڵ حیزب و گەل نوێ کردەوە

16:23 - 7 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیمانی خۆیان لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، مامۆستاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاڵپشتیی خۆیان سەبارەت بە چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاندووە و بڵاویان کردووەتەوە کە بە داخێکی گەورەوە هەواڵی شەهید بوونی قارەمانانی دیکەی گەلەکەمان بیست، دیسان ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئێران دەستی پڕ لە ڕەق و زوڵمی خۆی بە خوێنی ڕۆڵەکانی دێموکرات سوور کردەوە، بەڵام دڵنیاین خوێنی پاکی شەهیدان شۆڕش منبەری ، شاخەوان منبەری و ئەکبەر منبەری، هەزاران ڕۆڵەی دیکەی لە پاش خۆی، بۆ وەدیهێنانی ڕێبازەکەیان پەروەردە دەکات، ئێمە وەک یەکیەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشی دڕندانەی بەکرێگیراوانی سپای پاسداران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزب و گەلەکەمان لە شارەکانی مەریوان ، مەهاباد ، شنۆ و سەردەشت مەحکوم دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان و سەرجەم خەڵکی ڕۆشنبیری ڕۆژهەڵات
بە بۆنەی شەهید بوونی هاوڕێیانی تێکۆشەرمان، ئاراستەی ڕێبەرانی ماندوونەناس و کادر و پێشمەرگە نەبەزەکان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی بەشەرەف و پڕ لە هەست و سۆزی ڕۆژهەڵات دەکەین.

دڵنیاین خوێنی پاکی شەهیدانی سەوڵاوا و شنۆ ،چرای ڕووناکیی ڕێگای ئازادی گەڵەکەمان دەبێت.

بڕووخێ ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران

یەکیەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ هەتاوی