کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاران خوازیاری باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ بریتانیایە

18:00 - 8 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی وسیاسەتی دەرەوەی ئێران لە پاڕڵمان، ڕایگەیاندووە کە: ئەگەر دەوڵەتی بریتانیا پاش هاتنەدەر لە یەکێتی ئورووپا، ئاڵۆگۆڕ بەسەر هەڵوێستەکانی‌دا بێت، ئێران خوازیاری باشتر بوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتەدایە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، حسێن نەقەوی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری جام جەم ئانلایندا، سەبارەت بە هاتنە دەری بریتانیا لە یەکێتی ئورووپا و ئاڵوگۆڕ هێنان بەسەر سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەدا گوتی، بەتەواوی جیا بوونەوەی دەوڵەتی ئینگلیس لە یەکێتی ئورووپا، چەند پەیامی گرینگی بە دوادا دەبێ

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە؛ دەوڵەتی ئینگلیس تێگەیشتووە کە بوونی لە یەکێتی ئورووپا هیچ قازانجێکی بەدواوە نابێ و لە داهاتووشدا وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئورووپا هەڵوێستی خۆیان دەدرکێنن.

هەر لەو بابەتەوە نوێنەری خەڵکی وەرامین لە مەجلسی دەیەم‌دا ڕایگەیاندووە کە؛ بە دڵنیاییەوە جیا بوونەوەی دەوڵەتی ئینگلیس، بۆ دەوڵەتی ئامریکا کاریگەرییەکی باشی نابێت و ئامریکا یەکێ لە مۆرە گرینگەکانی خۆی لە دەست دەدات.

لە درێژەدا کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی وسیاسەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە: ئەگەر دەوڵەتی ئینگلیس هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت، ئێران خوازیاری پەیوەندیی دیپڵۆماتیک لەگەڵ ئەم وڵاتەیە، بەڵام ئەگەر هەڵوێستی ئینگلیس دوور لە چاوەڕوانی بێت، ئێران هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت