کوردستان میدیا: کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە هۆلەند، بە بۆنەی ٢٩ـه‌مین ساڵڕۆژی شیمیابارانی سه‌رده‌شت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
٢٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له شه‌ڕی ئێران- عێڕاقدا، فڕۆکه جەنگییەکانی دەوڵەتی پێشووی عێراق، شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری ئەو شارەیان شیمیاباران کرد.
له ئاکامی ئه‌م کرده‌وه دژی مرۆڤییه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار و ماڵ‌وێران بوون و هه‌روه‌ها خه‌سارێکی گه‌وره به سروشت و گیانله‌به‌رانی ناوچەکە کەوت و پاش ٢٩ ساڵ دانیشتووانی سەردەشت بەدەست ئاسەوارەکانیەوە دەناڵێنن.
ئەوەی جێگەی نیگەرانیی نەتەوەکەمانە، بەهۆی ئەوەی کە سەردەشت شارێکی کوردستانییە، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ڕێگەی لە بەجیهانی بوونی پرسی کیمیابارانی ئەو شارە گرتووە و تا ئێستا نەکەوتووەتە بەر دید و سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
له ٢٩ـەمین ساڵۆەگهڕی شیمیابارانی سه‌رده‌شتدا، جارێکی دیکە بەناوی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە هۆلەند، هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری گیانبەختکردووانی ئەوشارە دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندار و بەرکەوتوانی ئەو کردەوە دژی ئینسانییە دەردەبڕین.
کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە هۆلەند