کوردستان میدیا: له ئاکامی شايی و ئاگربازیی چه‌ندین لاوی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له جاده‌ی که‌مه‌ربه‌ندی و ده‌ستێوه‌ردانی هیزی ئینتزامی، ١٦ که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کران. ناوی دوو که‌س له‌و گیراوانه ئاشکرا کرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له لاوانی سه‌رده‌شت له شه‌قامی که‌مه‌ربه‌ندیی ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه به هه‌ڵکردنی ئاگر و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ، له دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دروشمیان گوته‌وه.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م لاوانه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزە ئینتزامییه‌کان به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و پاش راوه‌دوونان و شۆپاندن (تعقیب)ی یه‌کجار زۆر ١٦ که‌س له‌و لاوانه ده‌سبه‌سه‌ر و هه‌تا ئێستا شوناسی ٢ که‌س به‌ناوه‌کانی سامان هه‌مزه‌پوور و ئه‌یووب ده‌وڵه‌تی ئاشکرا کراوه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنی زانیاری له دۆخی رۆڵه‌کانیان به‌دواداچوون و سه‌ردانی ناوه‌نده پێوه‌دنیداره‌کانیان کردووه که هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.