کوردستان میدیا: گه‌شتی شه‌وانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌رتش، بچڕانی پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان و هێڵێ ئینترنێت، ده‌نگی ته‌قه و دانانی خاڵی پشکنین و لێپرسینه‌وه‌ی توندوتۆڵ له هاووڵاتییان له شاری مه‌ریوان، بارودۆخی ئه‌منیه‌تیی ئه‌و شاره‌ی توندتر کردۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، دۆخی ئه‌منیه‌تی له ناوچه‌ی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ریدا زاڵه و رۆژ له دوای رۆژ که‌ش و دۆخی ئه‌منیه‌تی بۆ هاووڵاتییانی دانیشتووی مه‌ریوان دژوارتر ده‌بێت.
دانانه‌وه‌ی پێگه نیزامییه کۆنه‌کان، خاڵی پشکنین له ده‌روازه‌کانی شاری مه‌ریوان و پشکنینی ماشینی هاووڵاتییانی و لێپرسینه‌وه له لێخوڕ و سه‌رنشینه‌کان به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ له نیشانه‌کانی دژوارتر کردنی دۆخی ئه‌منیه‌تیی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها گه‌شتی شه‌وانه‌ی هێزه‌کانی رێژیم و به تایبه‌ت هێزه‌کانی ئه‌رتش له نێو شاری مه‌ریواندا رووی له زیاد بوو کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، دوێنێ شه‌و رێکه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژ، هێڵی ئینترنێت له نێو شاری مه‌ریواندا بچڕاوه و ته‌له‌فوون و مۆبایله‌کانیش تووشی کێشه ببوون و هه‌روه‌ها چه‌ندین شه‌وه له شاری مه‌ریوان دەنگی ته‌قه بیسراوه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته رێژیم به مه‌به‌ستی چاوترسێن کردنی خه‌ڵک و ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه راپه‌ڕینێکی جه‌ماره‌وری له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له کاتی ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی ئیسراییل بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران، ئه‌نجام ده‌درێت.