کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی هێزی بەرگریی میللی لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان کۆچی دوایی کرد

17:07 - 15 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەحمەد سالکی ئەندامی هێزی بەگریی میللی بە هۆی بە ساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەحمەد سالکی ئەندامی هێزی بەرگریی میللی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی قەرەگۆل سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو برای مەلا مەحموود سالکی و مامی ئیبراهیم سالکی شهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.