• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

جووت حەوت

زایینی: ٠٦-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ٠٢:٠١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
جووت حەوت
هەوراز

ــ ئایەتوڵڵا، ببورن! پاسدار ئەحمەدڕەزا رادان، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی رێژیم لە تاران، بە بۆنەی 13بەدەر داوای لە خەڵك كرد كە «كەرەستە و پێداویستییە پێویستەكانی رۆژی 13بەدەر لەگەڵ خۆیان ببەن، یان لە ماڵ بمێننەوە با بەفر و باران تەڕیان نەكات». (ئەگەر باران تەڕیان بكات بە تاوانی «محاربە» و «افساد فی الارچ» خەڵات دەكرێن!!) فارس گوتەنی «ئاخخیش حەیڤوونەكی»! هێندە خەفەتی خەڵكی خواردووە، بۆتە «مامە خەمە».

پاسداری قاتڵ كە زۆر لە بیری خەڵكدایە، بەڵێنی داوە كە پۆلیس لەو رۆژەدا ئامادەیە هاوكاریی پێویست پێشكەش بە خەڵك بكات. واتە ئەگەر خەڵووزیان پێ نەبێت بۆ كەبابكردن، هاوكارانی رادان یان خۆیان دەبنە كەباب یان دەچن بۆیان دەكڕن، یان ئەگەر چەتریان پێ نەبێت، لە ژێر عەبای فشوفۆڵی ویلایەتدا پەنایان دەدەن، یان ئەگەر شوێنی حەوانەوەیان پێویست بوو، پاسدارەكان دەرگای زیندانەكان بۆ میوانداری لە خەڵك دەكەنەوە.

پاسدار رادان روونی نەكردۆتەوە كە ئەگەر خەڵك لە بیریان چوو هێندێك پێداویستیی تایبەت (وەكوو ئامرازەكانی شادی و رەشپەڵەك) لەگەڵ خۆیان ببەن، ئەوان بە فاتی كۆماندۆكانی خۆیانەوە چ خزمەتێكیان پێ دەكرێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە؟

ــ فەرەجوڵڵا سەلەحشوور، خاڵۆ فەرەجی سینەمای ئێران دەڵێت: «لە ماوەی ئەم 30 ساڵەدا بەرپرسانی ئێمە(رێژیم) هیچیان بە دەستەوە نەبووە! هەموو شتێك لە دەستی هونەرمەند و سینماكارەكاندا بووە، ئێمە هیچمان بۆ گوتن پێ نەبوو. بۆیە ئەوان سواری ئێمە بوون».

سەردەستەی ئەو سینماكارانەی كە سواری خاڵۆ فەرەجی سەلەحشوور و هاوڕێیانی بوونە، ئەستێرەی بەناوبانگی هالیڤووود، ئایەتوڵڵا خومەینی بوو كە ئەكتەرێكی لێهاتوو بۆ درامە خوێناوییەكانی سەرەتای شۆڕش و شەڕی 8 ساڵە بوو. هەروەها ئایەتوڵڵا مەهدەوی كەنی، براوەی خەڵاتی یەكەمی فستیڤاڵی «كەن»، ئایەتوڵڵا مشكینی، ئەكتەری بەناوبانگی كارتۆنی مشك و پشیلە، حوجەتول ئیسلام موحسینی ئێژەیی، ئەستێرەی فیلمی «دادگای عیسا سەحەرخیز» لە رۆڵی «سپی ددان» دا، برایانی لاریجانی، ئەكتەرەكای فیلمی «برایانی داڵتۆن»، مەحموود ئەحمەدی نژاد، ئەكتەری فیلمی «پینۆكیۆ»، عەلی خامنەیی دەرهێنەری فیلمەكانی «میلیۆنێری سواڵكەر»، «هەری پاتر و هەڵبژاردن»، «رێبەرێك لە جینسی تەپەدۆر»، «خۆرەتاوی تووكن» و دەیان فیلمی دیكە، سادق خەڵخاڵی، ئەكتەری فیلمی «خاڵخاڵۆكە و شای مشكەكان» بە هاوڕێیەتیی ئایەتوڵڵا مشكینی لەو هونەرمەندانەن كە ماوەی سی ساڵە سواری فەرەجوڵڵا بوونە و دانابەزن.

خاڵۆ فەرەجی هەژار كە هیچی بۆ گوتن پێ نیە، هەر رۆژە و لە ماڵپەڕێكدا بابەت یان وتووێژێكی لێ بڵاو دەبێتەوە. خوا بەزەیی بە سینەمای هالیڤوود و بالیڤوود و ناتاڵی ڤوود و سینماكارانی بەستەزمانی دیكەدا هات كە زمانی بە فەرەج نەدا، ئەگینا سووك و ریسوای دەكردن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک