ڕەحیم ڕەشیدی
چه‌ند ساڵێکه ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ بۆته ده‌ره‌تانێک بۆ ده‌ربڕینی هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان و پێداگریی یه‌کگرتووانه‌ی وان بۆ به‌دیهاتنی ماف و ئازادییه ڕه‌واکانیان، ئه‌م هاوپێوه‌ندییه له شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆردا له ئیلام و کرماشانه‌وه تاکوو خۆی و ماکۆ، که‌م و زۆر له هێندێک شوێن، به‌ڵام له زۆربه‌ی کوردستان تۆخ به‌ڕێوه چووه و ده‌چێ.
ساڵانێکه، کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستان، له ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا، یان باشتره بوترێ ٢٢ی پووشپه‌ڕیان کردۆته ده‌ره‌تانێک تا له‌و ڕۆژه‌دا و له ئاستێکی به‌رین و یه‌کگرتوودا، به تیرێک چه‌ند نیشانه بپێکن.
له لایه‌ک ٢٢ی پووشپه‌ڕ بۆ وان، لوتکه‌ی وه‌فاداری و به‌جێهێنانی واده و به‌ڵێنی ئه‌و ڕێبه‌ره تاقانه‌یه، تاکوو سه‌ر‌و و دواین هه‌ناسه، وه‌فادار به ئامانج و خواسته ڕه‌واکانی بزووتنه‌وه‌ی کورد مایه‌وه.
ئه‌و ڕێبه‌ره بلیمه‌ته‌ی به هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ پسانه‌وه و ماندوویی نه‌ناسانه‌ی خۆی له سه‌رده‌مێکی دژوار و پر گرێ و گۆڵی ئه‌وتودا که دونیا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا دابه‌ش کرابوو، سیاسه‌ت و دیپلۆماسی له ژێر سێبه‌ری قورسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی زلهێزدا به زه‌حمه‌ت به‌دیار ده‌که‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌موو شتێکیان له بازنه‌ی ته‌نگه‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان‌دا پێناسه ده‌کرد، ڕێبه‌ره تاقانه‌که‌ی کورد، کورد و کوردستانی له پێناسه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی سه‌ربه‌خۆدا کرده ئامانج، ئه‌و ڕایگه‌یاند که به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دابین بوونی ماف و ئازادییه‌کانی، له‌سه‌روو هه‌موو دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندییەکه‌وه‌یه، هه‌ر به‌م ڕوانینه‌وه زۆر درگای کوتا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ریایه‌ک بوو له زانست، نه‌ده‌کرا گوێی نه‌درێتێ، قسه، ڕاڤه و بۆچوونه‌کانی له هه‌مبه‌ر ڕوودا و ئاڵوگۆڕه‌کان به گرینگ وه‌رنه‌گیرێت، مرۆڤێک که هه‌موو توانا، زانست و لێهاتوویی و ئه‌زموونی ژیانی خسته خزمه‌ت ئه‌و پرۆسه‌وه که ده‌بێ کورد و بزووتنه‌وه ڕه‌واکه‌ی به بیروڕای گشتیی جیهان و ناوه‌ند و کۆڕ و کۆمه‌ڵه بڕیارده‌ره‌کانی دونیا بناسێنێ و ویستی دێموکراسی خوازیی ئه‌وان به گوێچکه کڕ و کپه‌کان‌دا بخوینێ و بانگی ئه‌وه هه‌ڵبدات که کورد هیچی له گه‌لانی به‌خته‌وه‌ر و پێشکه‌وتوو و سه‌ربه‌خۆی دونیا که‌متر نیه و مافی خۆیه‌تی له‌سه‌ر خاک و له نێو نیشتمانی خۆی‌دا سه‌ربه‌ست بژی. که‌واته مانگرتنی گشتی له بیست‌ودووی پووشپه‌ڕدا، بانگه‌وازێکی دیکه‌ی یه‌کگرتوانه‌یه بۆ پاته کردنه‌وه‌ی ئه‌و ویست و ئامانجانه.
به‌ڵێ، خه‌ڵکی کوردستان له‌م ده‌رفه‌ته‌دا و له ٢٢ی پووشپه‌ڕدا به مانگرتن و داخستنی دوکان و بازاڕه‌کانی خۆیان له به‌ستێنی ئاڵۆگۆڕه خێراکانی دونیای ئه‌وڕۆدا ده‌یان هه‌وێت که ئه‌و ڕاستییه دووپات بکه‌نه‌وه کە خوازیاری دابین بوونی ماف و ئازادییه‌کانی خۆیانن و ئاماده نین بۆ ساتێک له درێژه‌دان به خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و داخوازییانه غافڵ بن. ئه‌وان به مانگرتن و بێ‌ده‌نگی، بۆ جارێکی دیکه ڕاده‌گه‌یه‌نن که له توندوتیژی و سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ بێزارن، بابه‌تێک که هه‌وێنی ده‌سته‌وه‌ستانیی کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له کوردستانه.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی کورد به بێ‌ده‌نگی گه‌وره‌ترین په‌یام به گوێی دونیادا ده‌داته‌وه، په‌یامێک که دونیا ناچاره بیبیستێ و ئه‌وه ده‌بینین ئه‌وڕۆ له باقی ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا ده‌سبژێر و ڕووناکبیران هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا خه‌باتی نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی بکه‌نه پێویستیی ده‌سپێکی هه‌موو بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی خۆیان، خه‌باتێک که له کوردستان مێژوویه‌کی پڕ شکۆی هه‌یه و کورد و کوردستان له‌و مه‌یدانه‌ش‌دا هه‌ر پێشه‌نگ و داهێنه‌ره.
کۆمه‌ڵانی تێکۆشه‌ر و مافویستی کوردستان له ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا، تیرۆری ناجوامێرانه‌ی ڕێبه‌ره مه‌زنه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه به ده‌ره‌تانێک تاکوو وێڕای پێداگری له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌کانی ئه‌و، کوره‌ی نەفره‌ت و بێزاری له تیرۆر و توندوتیژیی ده‌وڵه‌تی نێڵ ده‌نه‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه ڕاستیی ئه‌م بابه‌ته به قوڵی تێبگه‌ین و بزانین کۆماری ئیسلامی له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان و داماوه و ناتوانێ ماشێنی سه‌رکوت و داپڵۆسینی، دژی ئه‌و خه‌باته یه‌کگرتوانه جه‌ماوه‌رییه وه‌کار بخات. چوونکه به‌م کرده‌وه به دونیا ڕاده‌گه‌یه‌نێ که بکوژی دوکتور قاسملوو ئه‌وه، کارێک که ڕێژیم له بارودۆخی ئێستادا به هیچ جۆرێک به قازانجی نیه که وه‌کوو ڕاستییه‌کی تاڵ قبووڵی بکات.
هۆکارێکی دیکه‌ی مانگرتنی جه‌ماوه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ که ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیم له سه‌رکوتی ده‌پڕنگێنه‌وه و ئاماده نین به هیچ جۆرێک خۆ له قه‌ره‌ی بده‌ن، ئاشکرا بوونی ئه‌و به‌ڵگانه‌یه که سه‌باره‌ت به ده‌ست‌تێدابوونی ڕێبه‌رانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌لی فه‌قیهـ له‌و ڕه‌شه کوژییه قیزه‌وه‌نه‌دا به ده‌سته‌وه‌ن. کۆماری ئیسلامی له دادگای میکۆنۆس‌دا ڕووسیاییه‌کی ئه‌وتۆ و ساکاری به به‌رۆکدا نه‌کراوه که وه‌گه‌ڕ که‌وتنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی شه‌هیدانی ویه‌ن ترس و خۆفی له هه‌موو جومگه‌کانی نه‌خزاندبێ.
به‌م خوێندنه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه، هه‌ر بۆیه ڕێژیم له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌کی خێرا و تێروته‌سه‌ل هه‌وڵی داوه له ڕێگای فه‌رمانداری و ناوه‌نده‌کانی ئیسنافه‌وه بازاڕیان و دوکانداره‌کان ڕازی بکات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی بیست‌ودووی پووشپه‌ڕدا له داخستنی دووکان و بازاڕ خۆ ببوێرن، سه‌رنج ڕاکێشه له‌و ڕاستییه و‌رد بینه‌وه، ڕێژیم له حاڵێکدا به زمانی نه‌رم و تکا و پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه ئه‌م داخوازییه پڕ له شووره‌ییه‌ی دێنێته گۆڕێ که به بێبه‌زه‌ییانه‌ترین شێوه کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی وڵات ده‌داته به‌ر ده‌سڕێژ و ئه‌وان بریندار یان نه‌قوستان ده‌کات و له زۆربه‌ی کاته‌کانیش‌دا گیانیان لێ ده‌ستێنێ.
کۆماری ئیسلامی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی و له‌ق و پۆپه داڕزاوه‌کانی له بارودۆخێکدا به هێمنی ئه‌و داوایانه ده‌ێنه گۆڕێ که ڕۆڵه‌کانی کورد له چاڵه ڕه‌شه‌کانی وان‌دا له ژێر قورسترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌ر له‌و کاته‌دا بارودۆخێکی تاقه‌ت پڕوکێنی پۆلیسیی به‌سه‌ر شاره‌کانی کوردستان‌دا زاڵ کردووه.
ئه‌وان باش ده‌زانن که به هۆی ئه‌وه‌ی بازار شوێنی دابین کردنی پێداویستیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و مه‌یدانی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و بازرگانی کردن و داهات و ده‌رکه‌وته و داخستنی، زۆر زوو له هه‌موو ئێران و ناوچه و دونیادا ده‌نگ ده‌داته‌وه، داخستنی دووکان و بازاڕ یانی ڕاوه‌ستانی پڕ مانای ژیان بۆ چه‌ند ساتێک، ئه‌و چه‌ند ساته‌ی که قه‌ڵای زۆرداری وه‌له‌رزین ده‌خات. ئه‌و چه‌ند ساته‌ی که مه‌یدانی هیچ مانۆڕێک بۆ دوژمن ناهێڵێته‌وه، ئاخر که‌س به‌ده‌ره‌وه نیه، ئیدی کێ سه‌رکوت بکرێ، خۆ ناشکرێ وه ماڵان که‌ون و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له ماڵ بێننه ده‌ره‌وه. ماڵی خۆمه و ئه‌وڕۆ پێم خۆش نیه ده‌رکه‌وم!
ناساخم، میوانم هه‌یه، له‌سه‌فه‌رم، سه‌ردانی دۆستێکمم کردووه و له ماڵ نیم و نه‌بووم. کارێک که هه‌موو که‌س ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیکات، کارێک که خه‌باتێکی پڕ مانا و شوێندانه‌ره.
خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی و دووکان‌دار و بازاڕییه خۆشه‌ویسته‌کان به تایبه‌تیی ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه باش بزانن که داخستنی دووکان و بازاڕه‌کان له چه‌ند لایه‌نه‌ی دیکه‌شه‌وه جێگای بایه‌خ و لێ‌ورد بوونه‌وه‌یه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که هێندێک له دووکانداره‌کان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له لایه‌ن داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی جه‌هه‌نده‌مییه‌وه بانگ کراون و پێیان وتراوه که نابێ له‌و ڕۆژه‌دا دووکان و بازاڕه‌کانیان دابخه‌ن، ئه‌م هه‌وڵه نەزۆکه بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌وه بکه‌نه ده‌ره‌تانێ بۆ ئه‌وه‌ی ساکارتر به‌وانی دیکه بڵێن ئه‌وه فلانی یان فلانه به‌ش دایناخات و ئێوه‌ش نابێ ئه‌و کاره بکه‌ن، به مانایه‌کی دیکه ئامانج شه‌قکردنی ڕیزی یه‌کگرتووی خه‌ڵکه و پێکهێنانی نێوان‌ناخۆشی و دوژمنایه‌تی و دوڕدۆنگی له نێوانیان‌دا.
له لایه‌کی تره‌وه، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر مرۆڤ له کۆمه‌ڵگایه‌ک‌دا نه‌توانێ ئه‌ونده‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێ که ڕۆژێک به دڵی خۆی، ئه‌ویش بۆ ئه‌رکێکی ئاوا گرینگ و پێویست دوکانی خۆی دابخات، یانی ئه‌وپه‌ڕی ده‌سته‌وه‌ستانی و داماوی که ئیدی ئه‌وه‌یان، به تایبه‌ت پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و به‌رخۆدانه شیاوی مرۆڤی کورد نیه.
خاڵێکی دیکه که ده‌بێ ئاماژه‌ی بۆ بکرێ ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامیی ئێران به گوشار هێنان بۆ سه‌ر هێندێک دووکان‌دار ده‌یهه‌وێ ڕه‌مزی مانگرتنی گشتیی له ڕۆژی بیست و دووی پووشپه‌ڕدا که له سه‌رده‌می ئێستادا به‌ڕاستی بۆته نه‌ریت و کولتوورێکی مه‌ده‌نی تێک بشکێنێ و نه‌هێڵێ مه‌رگی سووری قاسملوو ببێته ڕه‌مزی یه‌کیه‌تیی و هاوپێوه‌ندییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتۆ که کورد وه‌کوو نانی شه‌و موحتاجیه‌تی.
نابێ له‌بیرمان بچێ، کۆماری ئیسلامی هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌رنه‌گرێ، خاڵێکی گرینگ که ڕێژیم لێی ده‌ترسێ ئه‌وه‌یه که قاسملوو نه‌بێته هێمای خه‌باتێک که باوه‌ڕ به خۆبوون و شایی به‌خۆبوون به مرۆڤی کورد ده‌به‌خشێ. چوونکه نموونه مێژووییه‌کانی وه‌کوو بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی هێند، دژ به‌داگیرکاریی بریتانیا ڕێبه‌رێکی سیمبولیکی وه‌کوو گاندی هه‌بوو.
خه‌باتی دژی هه‌ڵاواردن و ئاپاڕتاید له ئافریقای جنووبی‌دا پێویستی به تێکۆشه‌رێکی وه‌کوو نێلسۆن ما‌ندێلا و تێکۆشانی خه‌باتگێڕانی ڕه‌ش پێستی ئامریکا بۆ دابین بوونی به‌رابه‌ر‌ی و مافی وه‌کوو یه‌ک له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دیکه که ڕه‌نگی پێستیان ڕه‌ش نه‌بوو، له‌و وڵاته‌دا پێویستی به پێشه‌نگایه‌تیی که‌سێکی وه‌کوو مارتین لوتر کینگ هه‌بوو.
ده‌بێ هه‌مووان ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ که لایه‌نه‌کانی ئه‌م خه‌باته به تایبه‌تی شی کراوه‌ته‌وه و هه‌وڵ دراوه که هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نه‌که‌وێته‌وه، چوونکه سه‌ر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان بایه‌خی هه‌یه، هاوکات ئه‌و خه‌ڵکه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بێ سه‌ر و ماڵ و ژیانی له پێناوه‌ی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئازادی‌دا دابنێ، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ئه‌م شێوازه له خه‌بات و سه‌رکه‌وتنی ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌مووان وێکڕا ده‌ستی بده‌ینێ، بێ گومان سه‌رکه‌وتنی مه‌زن و به‌رچاو به‌ده‌ست دێنین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژیم به هۆی ئاڵۆزی و کێشه و گرفتی شاره گه‌وره‌کان به گشتیی و تاران به تایبه‌تی، ئه‌و ڕووڕه‌شییه‌ی له‌م بواره‌دا و به هۆی به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی شه‌لم کوێرم نابوێرمی خۆی، بۆی هاتۆته گۆڕێ و تێیدا چه‌قیوه، به هیچ جۆرێک ناخوازێ که له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی وڵات‌دا ئه‌ویش به تایبه‌تی له کوردستان که هه‌موو کات سه‌نگه‌ری به‌هێزی به‌رخۆدان‌و نه‌سره‌وتن بوه، هیچ دژ کرده‌وه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات بێته ئاراوه که له ئاستی نێونه‌ته‌ویی‌دا ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ببێ به چه‌شنێک که هه‌م ببێته پاڵپشتێک بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری که ئه‌م ڕۆژانه لێبڕاوه به گه‌رموگوڕی و به هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆی بلوێ یادی ١٨ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٧٨ی هه‌تاوی ده‌کاته‌وه.
هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمیی خۆی، له زمانێکی زبر که‌ڵک وه‌رناگرێ، هه‌وڵ ده‌دات به پاڕانه‌وه خه‌ڵک گوێی لێ‌بگرن، بێ‌گومان ئه‌زموونی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان و ئاگایی و وشیاریی ئه‌وان له‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌م بۆشایه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا ده‌که‌نه پرده بازێکی گرینگ بۆ به‌ره‌وپێش چوونێکی شوێندانه‌رانه.
جیا له ته‌واوی ئه‌مانه، به‌ڕاستی له هه‌لومه‌رجێکدا که دۆست و دوژمن چاوی لێمانه، له بارودۆخێکدا کە ناوه‌نده‌کانی بڕیارده‌ری دونیا به سه‌رنجه‌وه چاو له هه‌نگاوی یه‌کگرتووانه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ده‌که‌ن، ده‌بێ لێبڕاوانه شان بده‌ینه ژێر ئه‌م ئه‌رکه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌کانمان، له‌گه‌ڵ هه‌موو بیر و بۆچوونێک که هه‌مانه، یه‌کگرتووانه هێمای ئاشتی خوازی خه‌باته‌که‌مان بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌رین له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا. به‌ده‌ر له‌مانه، ئه‌گه‌ر کرێکارانی بێ‌به‌ش له ژیانێکی ئینسانی دژی بارودۆخی تاقه‌ت پروکێنی ئێستایانن، کە هەن، ئه‌گه‌ر ژنانی بێ‌به‌ش له هه‌موو مافێک دژی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵاواردنه‌ن، که هه‌ن، ئه‌گه‌ر لاوان له بێ کاری، گیرۆده بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان و گه‌نده‌لی بێزارن، که هه‌ن، ئه‌گه‌ر مامۆستایان له‌سه‌ر دابین نه‌بوونی مافه‌کانیان وه‌زاڵه هاتوون، که هاتوون، ئه‌گه‌ر کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی بێ‌ده‌ره‌تان بڕستیان لێ براوه، که بڕاوه، ئه‌گه‌ر دووکان‌دار و بازاڕییه‌کان به ده‌ست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی کار و ئاوسانه‌وه گیریان خواردوه، که خواردوویانه، ئه‌گه‌ر شاره‌کانی کوردستان دژی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیی خۆیانن، که هه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و شاعێر و ڕووناکبیرانی کۆمه‌ڵگا له نه‌بوونی ئازادی و سیاسه‌تی سانسۆر ماندوون، که ماندوون، ئه‌گه‌ر جوتیار و ئاژه‌ڵداره‌کان به ده‌ست بێ که‌ره‌سته‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن، که ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له سووکایه‌تیی به باوه‌ڕه ئایینی و تایبه‌تییه‌کانی بێزاره، که هه‌یه، له یه‌ک قسه‌دا، ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجی ئێستا ناڕازیین و خوازیاریین به که‌مترین نرخ هه‌ر هیچ نه‌بێ پاشه‌کشه‌یه‌ک به‌و ڕێژیمه بکه‌ین، ئه‌وا ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ باشترین مه‌یدانی تاقی کردنه‌وه‌یه، له‌بارترین ده‌ره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوار بکه‌ین له زوڵم و زۆر و هه‌ڵاوارن و نه‌بوونی بێزارین، به‌ڵام له‌سه‌ر وه‌دیهاتنی مافی ڕه‌وامان سوورین.
ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێ نوێنه‌رانی سیاسیی ویسته‌کانمان له کۆڕ و کۆمه‌ڵی جۆراوجۆری نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا، به‌هێز و قورس و قایم بانگه‌وازی دادخوازییمان به گوێی دونیا ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وا پێویسته که ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ له مانگرتنی گشتیی و جه‌ماوه‌ری‌دا چالاکانه به‌شداری بکه‌ین، به‌و شێوه‌یه ئه‌رکی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆمان به‌جێ بگه‌یه‌نیین. گه‌لۆ، زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونی چه‌ند حه‌وتووی لاوه‌کان و تێکۆشه‌رانی نێو جه‌رگه‌ی خه‌بات و چالاکیی ته‌بلیغیی به‌رینی وان له سه‌رانسەری کوردستان‌دا، به بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لووتی یه‌ک که‌سیان بێ، له حاڵێکدا کوردستان وه‌کوو پادگانێکی نیزامی لێهاتووه، باشترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستییه که ڕێژیم هێنده‌ش به‌هێز نیه که ئێمه یه‌کگرتوانه، نه‌توانیین بۆ جارێکی دیکه پاشه‌کشه‌ی پێ بکه‌ین.
بێ‌گومان، ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ڕۆژی نا وتنه‌وه‌یه‌کی واتاداری دیکه ده‌بێ به کۆماری ئیسلامی ئێران، له کوردستان، بابه‌تێک که هه‌موو لایه‌ک ته‌نانه‌ت ڕێژیم چاوه‌ڕێی ده‌کات هه‌ر بۆیه زه‌بوونانه وه‌په‌له‌قاژێ که‌وتووه.
که‌واته وه‌کوو بڕیارمان داوه، ئه‌وجاره‌ش به یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی هه‌نگاوێکی مه‌زن به‌ره‌و وه‌دیهاتنی مافه‌کانمان ده‌نێین. سڵاو له جموجۆڵی به‌رین و به‌رپرسانه‌ی خاوه‌ن شکۆی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە