کوردستان میــــــــــدیا: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندان مەحکووم کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی محەممەد ئەمین قادرزادە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندان حوکم دراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە قادرزادە کە زیاتر لە ٧ مانگە لە زیندان دایە، بە تۆمەتی ئەمنیەتی سزای ٤ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە، زانیار قادرزادە کوڕی محەممەد ئەمینیش لە دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە سێ ساڵ زیندان سزا دراوە کە لە دادگای پێداچوونەوەی ئازەربایجانی رٶژئاوا، حوکمەکەی بۆ یەک ساڵ و نیو کەم کراوەتەو.
زانیار قادرزادە پێشتر بۆ ماوەی سێ مانگ دەستبەسەر کرابوو کە بە دانانی وەسیقەی ٦٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.