کوردستان میدیا: خڕبوونه‌وه‌ی زبڵی شار و دروست کردنی زیندان له ده‌روازه‌ی شاری ماکۆ، که‌میی رێگا و نه‌بوونی ئوتووبان، ترافیک و جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنیی لێپرسراوانی رێژیم، روومه‌تی شاری ماکۆی شێواندووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی دروست له شاری ماکۆ و گرینگی نه‌دان و هه‌ڵه‌ی چه‌ند پاته‌ی لێپرسراوانی رێژیمی بۆته هۆی ئه‌وه که کێشه و ئاریشه‌گه‌لێکی فراوان بۆ خه‌ڵکی ئه‌و شاره دروست ببێت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیی لێپرسراوانی شاره‌وانی و ته‌نانه‌ت فرمانداریی شاری ماکۆ، له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و ئاریشه‌کانی ئه‌و شاره هه‌تا ئێستا ئه‌و کێشه‌گه‌له له جێگای خۆیه‌تی و رۆژ له دوای رۆژ، روو له زیاد بوون ده‌کات.
خاوێن نه‌کردنه‌وه‌ی زبڵه‌کانی ماکۆ له ده‌روازه‌ی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها دروست کردنی زیندان، زیاتر ئه‌و شاره وه‌کوو شارێکی شه‌ڕ لێدراو پیشان ده‌دات.
هه‌روه‌ها نه‌بوونی رێگای ئوتووبان له نێو ئه‌و شاره و هاتوچۆی به‌رفراوانی خه‌ڵک بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی جیران، بۆته هۆی دروست بوونی ترافیک و قه‌ره‌باڵغی و ئه‌مه‌ش کێشه‌ی بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره هێناوه‌ته ئاراوه.
هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار لێپرسراوانی رێژیم به‌ڵێنیی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه‌یان داوه، به‌ڵام هه‌موو جارێک خۆیان له دانانی به‌رنامه و چاره‌سه‌ر کردنیان بواردووه.