• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

كورد و مالكی

زایینی: ٠٦-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ٠٢:٢١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
كورد و مالكی
سەلاح مورادی

گرژی لە پێوەندییەكانی نێوان دوو هاوپەیمانی ئێستا و هاوخەباتی پێشوو، كورد و شیعەكانی عێراق توند بوو و درێژەی ئەم دۆخە لەوانەیە هاوسەنگیی هێز لەم وڵاتەدا بگۆڕێ‌ و كورد و عەرەبە سوونەكانی عێراق دژی حكوومەتی نووری مالكی لێك نزیك بكاتەوە.

كوردەكان و عەرەبە سوننەكانی عێراق و تەنانەت هەندێ‌ لە لایەنە شیعەكانیش لە پەرەگرتنی دەسەڵاتی سەرۆك وەزیری ئێستای عێراق و پاوانكردنی چەند پلەی بەرزی حكوومەتی لە لایەن ئەوەوە نیگەرانن. مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێی وایە كە عێراق بەرەو هەڵدێر دەڕوا و خەریكە چەند كەسێك ـ كە مەبەستی نووری مالكی و كەسانی دەوروبەریەكی‌ ـ حوكمی عێراق بەرەو دیكتاتۆری دبەن.

پێبەندنەبوونی نووری مالكی بە رێككەوتننامەی هەولێر و رێزنەگرتنی لە بەشداریی سێ‌ لایەنی سەرەكیی عێراق واتە كورد و عەرەبی شیعە و سووننە لە دەسەڵاتدا و پێشێلكردنی یاسای بنەڕەتی و هەوڵنەدانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی وەك كەركووك و ناوچەدابڕاوەكانی تر، پرسی پێشمەرگە و نەدانی بودجەی پێشمەرگە، پرسی نەوت و گاز و پاوانكردنی زۆربەی پۆستە سەربازی و ئەمنییەتییەكان لە لایەن خودی مالكییەوە كوردەكانی تووڕە و نیگەران كردووە.

نووری مالكیش لە پەنادانی هەرێمی كوردستان بە تاریق هاشمی تووڕەیە و هەرێمی كوردستان وەك لەمپەرێك لە بەرانبەر هەوڵەكانیدا بۆ لابردنی دژبەرانی سوننە مەزهەبی خۆی لە گۆڕپانی سیاسیی عێراقدا دەبینێ‌ و نایەوێ‌ دەسەڵاتێكی دیكە لە عێراق لە بەرانبەریدا خۆی بنوێنێ‌.

مالكی بە بەڕێوەنەبردنی رێككەوتنەكانی لەگەڵ كوردەكان و هەروەها درێژەدان بە هەوڵەكانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بە سەر تەواوی عێراقدا لەوانەیە كوردەكان وەك هاوپەیمانی سەرەكیی خۆی لە دەست بدا. مالكی لەسەر هەوڵەكانی بۆ وەلانانی دژبەرانی سووننەی خۆی بەردەوامە و كوردەكان لەوە نیگەرانن كە بازنەی ئەم هەوڵانەی مالكی رۆژێك ئەوانیش بگرێتەوە. وەها دۆخێك هەڵكەوتی عەرەبە سوننەكان، وەك دژبەری سەرەكیی حكوومەتی مالكی بەهێزتر دەكات و ئەگەری ئەوە هەیە هەرێمی كوردستان بكاتە جەمسەری كۆبوونەوەی دژبەرانی مالكی و شكڵگرتنی هاوپەیمانییەك لە دژبەرانی ناوبراو بە كورد و عەرەبی شیعە و سوننەوە.

شێوەی بەكارهێنانی دەسەڵات و دەسەڵاتداریی لە عێراقدا لە لایەن مالكی و جۆری هەڵسوكەوتی لەگەڵ كوردەكان و عەرەبە سوننەكان ئەوە نیشان دەدا كە ناوبراویش دەیەوێ بە هەمان عەقڵییەتی پێشووەوە عێراق بەڕێوە ببات و ناتوانێ‌ دان بە بوونی لایەن و دەسەڵاتەكانی دیكەدا بنێ‌. پێداگریی مالكی لە سەر وەها عەقڵییەتێك هاوپەیمانیی لیستی دەوڵەتی یاسا و فراكسیۆنی كوردستانی دەخاتە مەترسی و قەیرانی سیاسیی عێراق قووڵتر و رەوشی ئەمنییەتی خراپتر دەكات و رێكاری پێكەوەژیانی ئاشتیخوازانە دەخاتە مەترسیی تەواو و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە ئەو وڵاتە بەرەو لێكهەڵوەشان ببات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک