کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی بلژیک رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئاهه‌نگی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به به‌شداریی به‌رچاوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب له شاری لیوڤنی وڵاتی بلژیک به‌ڕێوه‌چوو.
ئاهه‌نگه‌که به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی چه‌ند خوله‌ک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزب له‌لایه‌ن به‌ڕیز ئیبراهیم خودامورادی به‌پرسی کۆمیته‌وه پێشکه‌ش کرا. له په‌یامی کۆمیته‌ی بلژیکدا، ئاور له پێویستی مێژوویی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وه‌کوو یه‌که‌مین پارتی مودێڕن و پێشکه‌وتووی کورد درایه‌وه و ئاماژه‌ش به قۆناغه گرینگه‌کانی دیرۆکی حیزب کرا.
هه‌روه‌ها تیشک خرایه‌سه‌ر هه‌ستیار بوونی قۆناغی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ــ دێمۆکراتیکی کورد به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له تێکۆشانی رزگاریخوانه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و یه‌کیه‌تی و هاوخه‌باتیی هێزه سیاسییه‌کانی کورد و هه‌روه‌ها ئوپۆزیسیۆنی سه‌رانسه‌ریی ئێران بۆ دامه‌زرانی سیستمێکی دێمۆکراتیک و فیدراڵ.
پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیته‌ی بلژیک، له لایه‌ن ئاکۆ مینبه‌رییه‌وه به بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبه‌وه پێشکه‌ش کرا.
شه‌وئاهه‌نگه‌که به هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆڤه‌ند و ره‌شبه‌ڵه‌کی به‌شداربوان کۆتایی پێهات.