كوردستان میدیا: لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا، واژۆ كردنی رێككەوتننامەیەك لە نێوان حیزبی دێمۆكراتى كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا، ئاشكرا كرا.
دەقی راگەیەندراوەكە بەم چەشنەی خوارەوەیە:
له درێژه‌ی دیدار و دانیشتنه هاوبه‌شه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، بۆ باس و لێكدانه‌وه و تاوتوێ كردنی پرسه گرینگه‌كانی ناوچه و پێوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی باسه‌كان بۆ گه‌ڵاڵه كردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری و هاوده‌نگی نێوانیان كه ماوه‌یه‌ك بوو له لایه‌ن هه‌یئه‌تی راسپێردراوی هه‌ردوو لاوه كاری بۆ ده‌كرا، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٣١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢١ی ئووتی ٢٠١٢ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ری هه‌ر دوولا له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه و مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات كۆبوونه‌وه.
دوو هه‌یئه‌ت له دانیشتێكی ٥ ساعه‌تیدا وێڕای باس له پرسه گرینگه‌كان، بارودۆخی ئێران و ناوچه و كوردستان، باسه‌كانی پێشوویان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتننامه بۆ هاوكاری نێوانیان درێژه دا و به‌م شێوه‌یه ئه‌و ره‌وته‌یان به ئاكامی كۆتایی گه‌یاند و رێككه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مسته‌فای هیجری و عه‌بدولڵای موهته‌دییه‌وه واژۆ كرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوولایه‌ن هیوایان خواست كه نێوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێ بۆ هاوكاری به‌رینتری هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
31/5/1391ی هه‌تاوی
21/8/2012ی زایینی
دەقی رێككەوتننامە بڵاو دەكرێتەوە و دوای خوێندنەوەی رێككەوتننامەكە، وتووێژی هەردوو سكرتێكرەكان بڵاو دەبێتەوە.