کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تە بلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە کوردستان درێژەی هەیە

22:59 - 24 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

کامیاران

ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی دێموکرات لە شاری کامیاران بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری کامیاران لە شوێنەکانی، دەبیرستانی مەعه لیم، دەبیرستانی ڕازی، ده‌بیرستانی کچانەی کەوسەر، دەبیرستانی فاتمەی زەهرا، مەدرەسەی سومەیه، مەدرەسەی ڕەستگاران له شارەکی بێعسەت، دەورووبەری ئاپارتمانەکانی شارەک، دەورووبەری ئیستەخری سۆنای شارەک، دەبیرستانی راه دانش و دەورووبەری، کۆڵانەکانی شارەکی بێعسەت، ١٢میتریی تەوحید، کۆڵان به کۆڵانی ۱۲میتریی تەوحید، شارەکی تروەڕێز، باشگای تەختی و دەورووبەری، بیمارستانی سینا و دەورووبەری.

مەریوان

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەر ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەربە بڵاوکردنەوە تراکت و پۆستێری تایبەت بە ۲۲ی پووشپەڕ و وێنەێ شەهیدان و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە سەر کێوی پیرەژن نفڕەت و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەربڕی.

سەقز

قارەمانانی دێموکرات لە تیلەکۆی شاری سەقز بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شوێنەکانی پارسانیان. چاپانی خوارو، چاپانی سەروو، قۆزڵو و سۆفیەل چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

چالاکیی