کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک لەبەردەم باڵوێزخانەی ئۆتریش لە واشنگتۆن بە نیسبەت هەڵوێستی نەشیاوی وڵاتی ئۆتریش نیسبەت بە کارەساتی ڤییەن بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا، خۆپیشاندانێکی لە بەردەم باڵوێزخانەی ئۆتریش لە واشنگتۆن بەڕێوەبرد.
سەرەتای خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بە گشتی و شەهیدانی ڕاسانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی، دەستی پێکرد.
دواتر خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی، کردەوەی کاربەدەستانی ئەو کاتی ئۆتریشیان لەمەڕ هەنگاو نەنان بۆ دادگاییکردنی بکوژانی دوکتور قاسملوو و عەبدوڵڵا قادری ئازەر، مەحکووم کرد و داوای وەگڕخستنەوەی پەروەندەی شەهیدانی ڤیەنیان کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو بەرنامەدا، حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێگای تەلەفوونەوە سەبارەت بەو تێرۆرە باسێکی پێشکەش کرد.
پاشان لە لایەن ئارەش ساڵحەوە بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بۆ ئامادەبووان خوێندرایەوە.
دواتر بڕیارنامەی خۆپیشاندەران، لە لایەن ئارەش ساڵح نوێنەری حیزبی دێموکرات لە واشنگتۆن و \'\'جەماڵ عەبدوڵڵازادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا، ڕادەستی دیپلۆماتێکی بالوێزخانەی ئۆتریش کرا.
لەو بڕیارنامەدا داوا کرابوو کە دەوڵەتی ئۆتریش لە پێناوی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دێموکراسی، تێبکۆشی کە پەروەندەی شەهیدانی ڤیەن وەگڕ بخرێتەوە.
لەو خۆپیشاندانەدا، وەفدێکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشدارییان کردبوو.