کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو

16:52 - 26 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژئاوای کانادا، لە شاری ڤانکۆوێر ڕێوڕەسمێكی بۆ یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە یادی ٢٧ ساڵەی شەهیدکرانی مامۆستا و ڕێبەری شەهیدی گەلەکەمان دوکتور قاسملووی نەمر و بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسانی دێموکرات، دەسپێکی قۆناغی نوێی خەباتی ڕزگاریخوازی، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە شاری ڤانکۆوێری ڕۆژئاوای کانادا بەرێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەییئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان دەستی پێکرد.

لە یەکەم برگەی ڕێوڕەسمەکەدا شەهریار ویژە، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژئاوای کانادا، پەیامی کۆمیتەی حیزبی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

پاشانمێهدی تۆڤی، بەرپرسی ڕێکخراوی حەڵەبجەی شەهید سەر بە پارتی دێموکراتی کوردستان، وتارێکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

دواترئیسماییل ئیبراهیمی، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کانادا، وتارێکی لەژێر سەردێڕی قاسملوو، ڕێبەرێکی بیرمەند پێشکەش کرد و تێیدا هێما بە تایبەتمەندییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، شۆڕشگێڕی، و ئاکادمیکییەکانی ڕێبەری نەمری گەلەکەمان، دوکتور قاسملووی شەهید کرابوو.

هەروها سۆهراب کەریمی لە بابەتێکی شیکاری‌دا، باسی لە ڕەوایی خەباتی پێشمەرگانە و هۆکارەکانی دەستپێکی قۆناغی نوێی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و ڕاسانی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد. کەریمی بەرفراوانتر کردن و پشتیوانی لەو ڕاسانـە پیرۆزەی بە ئەرکێکی هەنووکەیی و مێژوویی وەسف کرد.

لە درێژەی ئەم کۆڕیادەدا، چەند پارچە شێعر و پەخشانی هەست بزوێن لە لایەن بێریوان بەدری و حیکمەت قولیزادە، پێشکەشی ئامادەبوان کرا.

لەم ڕێوڕەسمەدا، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی جووڵانەوەی دێموکراتیکی ئازەربایجان، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەیەکی بەرچاو لە لاوان و ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان و چەند ڕێکخراوی کولتووری و فەرهەنگی، پەیامی پرسە و هاوخەمیی خۆیان پێشکەشی ڕێوڕەسمەکە کرد.

ڕێوڕەسمێکی
ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێکی
ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێکی
ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێکی
ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە چوو