کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و پارتی سوسیالیستی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، لە شاری شتووتگارت خۆپیشاندانێکیان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە بەڕێوە برد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له ٢٧ـەمین ساڵیادی تێرۆری ڕێبه‌ری مه‌زنی كورد دوكتور عه‌بدولڕحمان قاسملوو سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڤییه‌نی پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات، به مه‌به‌ستی دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڒین به‌رانبه‌ر به‌و کردەوە تێرۆریستیەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و هاوكاری‌كردنی وڵاتی ئۆتریش له خولقاندنی ئه‌و كاره‌ساته‌دا، له به‌رده‌م كۆنسولگه‌ریی ئۆتریش له شاری شتووتگاردی ئاڵمان خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست، لەو خۆپیشاندانەدا جگه له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پارتی سوسیالیستی كوردستان، به‌شداری کردبوو.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه به سرودی نەتەوەییئه‌ی ڕه‌قیب و خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد.
دواتر په‌یامی حیزبی دێموكراتی كوردوستانی ئێران سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی ڤییه‌ن، به زمانی ئاڵمانی خوێندرایه‌وه .
پاشان له لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتەوە ده‌یان دروشم له به‌رانبه‌ر كۆنسولگه‌ریی ئۆتریش بۆ مه‌حكووم‌كردنی كرده‌وە تێرۆریستییه‌كه‌ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن دراو و له كۆتاییدا په‌یامه‌كه ڕاده‌ستی كۆونسولگه‌ریی ئۆتریش كرا.