کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌کانی کوردستان پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌ردانی خه‌ڵک بۆ سووریه له‌ژێر ناوی زیارەت ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بو ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌کانی کوردستان، نامه‌یه‌کی بۆ تێکڕای هه‌یئه‌ته وه‌رزشییه‌کان ناردووه و تێیدا بانگه‌شه‌ی سه‌ردانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ سووریه له‌مه‌ڕ زیاره‌ت کردن ده‌کات و هه‌روه‌ها پڕپاگه‌نده‌ی ئاسانکاری بۆ وه‌رگرتنی ویزا و باری ماڵیی موسافێران ده‌کات.
رێژیمی ئێران له‌م ره‌وشه خراپه‌ی ئێستا سووریه‌دا پشتیوانیی خۆی له رێژیمی سووریه نه‌شاردۆته‌وه و به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سپای پاسداران له ژێر ناوی زیاره‌تکه‌ر هه‌نارده‌ی سووریه ده‌کات و به جاران ئه‌رتشی ئازادی سووریه، ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی له کاتی سه‌رکوتی خه‌ڵکی سووریه ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
له دوایین رووداوی هاوشێوه‌دا، تیمێکی ئه‌ندامانی سپای پاسداران له‌ژێر ناوی زیاره‌تکه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌رتشی ئازادی سووریه ده‌سبه‌سه‌ر کران و سەرەتا رێژیمی ئێران وه‌کوو که‌سانی مه‌ده‌نی ناوی دەبردن ، به‌ڵام دواتر ئاشکرا بوو که ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه ئه‌ندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانن و چه‌ندین فرمانده‌ی پایه به‌رزی پارێزگای ورمێ له نێویاندا ده‌بینرێن که‌له سه‌رکوت و کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه.
رێژیمی ئێران به ناردنی ئه‌و نامه‌یه بۆ هه‌یئه‌ته وه‌رزشییه‌کانی کوردستان، ده‌یهه‌وێ خه‌ڵکی وه‌رزشوان و مه‌ده‌نی له ره‌وشی ناله‌باری سووریه وه‌ربدات و به‌تایبه‌تی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌کوو پاڵپشتی رێژیمی ئه‌سه‌د نیشان بدات.