• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٦ی ئوتی ٢٠١٧ی زایینی - ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاودەردیی خۆی لەگەڵ وڵاتی فەڕانسە دەربڕی

زایینی: ١٦-٠٧-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٤/٢٦ - ١٣:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاودەردیی خۆی لەگەڵ وڵاتی فەڕانسە دەربڕی
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ سەرکۆماری فەڕانسە، هێرشی تێرۆریستیی شاری نیس لەو وڵاتەی مەحکووم کرد.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی هاودەردیی بەڕێزمستەفا هیجری بۆ بەڕیز فرانسوا ئۆلاند

سەبارەت بە مەحکووم‌کردنی کردەوەی تێرۆریستیی شەوی ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی لە شاری نیس

بەڕێز جەنابی سەرکۆمار!


بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ئەو کردەوە تێرۆریستی و جینایەتکارانەی کە شەوی ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی و لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی فەرانسە کە لە شاری نیس ڕووی دا و بووە هۆی ئەوەیکە لانیکەم ٨٤ کەس بکوژرێن و دەیان کەس بریندار بن، بە توندی مەحکووم دەکەین.

ئەو کردەوە تێرۆریستییە، بێ‌گومان کردەوەیەکە دژی مرۆڤایەتی و دژی ئاشتی و ئازادی. لەو ساتە سەخت و خەفەتبارەدا، ئێمە کە خۆمان قوربانیی تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بووینە و هەین، خۆمان شان بە شانی نەتەوە و دەوڵەتی فەڕانسە لە شەڕ دژی تێرۆریزم دەزانین و لێرەدا لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشیی خۆمان بە قوربانیانی ئەو جیانیەتە سامناک و دژە مرۆییە ڕادەگەیەنین و هاوسۆزیی خۆمان بۆ نەتەوە و دەوڵەتی فەڕانسە دەردەبڕین.

وێڕای ڕێز و حورمەت

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مستەفا هیجری

١٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ کوردی نوێنەر، نوێنەری کورد
ــ دۆستی خەباتێک
ــ پیلانی دابڕان لە زمانی کوردی پـــــووچـــەڵــە!
ــ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان
دوو هێزی ناسیۆنالیستیی "ناوەندگەرا" و " ناوەندڕەتێن"