کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموكرات بەشداریی لە ڕۆژی جێژنی نیشتمانیی فەڕانسە‌دا كرد

17:45 - 26 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریی لە ڕۆژی جێژنی نیشتمانیی فەڕانسە‌دا كرد.

ڕۆژی پینج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی كۆنسولخانەی فەڕانسه لە هەولێر، هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە ڕۆژی نیشتمانیی فەڕانسەدا كرد و پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بەو بۆنەوە بە ئالێن گێپخات سەركۆنسولی گشتیی فەڕانسە ڕاگەیاند.

لە میانەی ئەو مەراسمەدا، هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە گەل چەندین كۆنسولسی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و دیپلۆماتكارەكان دیدار و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان هەبوو.

لەو مەراسمەدا سەركۆنسولی فەڕانسە لە میانەی گۆتارێکدا ڕۆڵی پێشمەرگەی كوردستانی لە شەڕی دژی تێرۆریزم و پاراستنی پێكهاتە جیاوازەكاندا بەرز نرخاند و پێداگریی لە سەر دۆستایەتی گەلی فەڕانسە و گەلی كوردستان كردەوە.

دواتر گوتاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش كرا.

حیزبی