کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتی تەڤگەری جوانێن کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پشتگیریان لە خەباتی ڕەوای گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵات کرد

17:56 - 26 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتی تەڤگەری جوانێن کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سەردانی بۆ دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر پشتگیریان لە خەباتی ڕەوای گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵات کرد.

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەری ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی تەڤگەری جوانێن کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە سەرپەرستیی یلماز سەعید جێگری ڕێکخەری گشتیی تەڤگەر، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە هەولێریان کرد و لە لایەن محەممەدساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر پێشوازییان لێ‌ کرا.

لەو دیدارەدا محەممەدساڵح قادری وێڕای تیشک خستنەسەر ستراتیژی قۆناغی نوێی خەبات بۆ پێکەوە گرێدانی خەباتی شاخ و شار کە لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە ڕاگەیەندراوە، باسی بەرەو پێشچوونەکانی هەنگاوەکانی خەباتی نەتەوەیی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و جەختی لەسەر بەردەوامیی ئەو خەباتە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی کردەوە.

لەو سەرانەدا هەیئەتی میوان وێڕای پشتگیری لە خەباتی ڕەوای گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵات، سپاسی هەنگاوەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ ڕاسانی نوێی خەباتیان کرد و هاوخەمیی و سەرەخۆشیی خۆیانی بە بۆنەی شەهیدانی ئەو ڕاسانە، بە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند.

border=0