• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٥ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کاوە ئاهەنگەری: ئه‌مجاریش ده‌رکه‌وت که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیددیترین، به‌هێزترین و شوێندانه‌رترین دژبه‌ری کۆماری ئیسلامییه

زایینی: ١٩-٠٧-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٤/٢٩ - ١١:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کاوە ئاهەنگەری: ئه‌مجاریش ده‌رکه‌وت که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیددیترین، به‌هێزترین و شوێندانه‌رترین دژبه‌ری کۆماری ئیسلامییه
ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە پێوەندی لەگەڵ خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و کەسایەتی ئاکادمیک وتووێژی پێک هێناوە کە دەقەی ئەم وتووێژانە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیاوە بڵاو دەکرێتەوە.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەم پێوەندییەدا لەگەل "کاوە ئاهەنگەری" چالاکی سیاسی وتووێژێکی لەم بارەیەوە پێک هێناوە.

دەقی وتووێژەکە:

١ـ دەسپێکردنەوەی قۆناغی نوێی خەبات لە لایەن حیزبی دێموکرات چ کاریگەرییەکی لە سەر هاوکێشە سیاسییەکانی ئێران و ناوچەکە دەبێت؟

ئه‌گه‌ر بڕوانینه ده‌ستپێک و ئاکامه‌کانی ڕاسانی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م ڕاسانه زۆر زوو توانی له ئاستی ئێرانی، ناوچه‌یی و جیهانیدا ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێ. سەرنجدان یان جێی سەرنج‌بوونی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌م سێ به‌سته‌ره‌دا که ئاماژه‌م پێکردن، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر قورسایی و جێگه‌ و پێگه‌ی حیزبی دێموکرات له ئاستی ئێران و ناوچه‌دا. مادام ڕاسانی حیزبی دێموکرات ده‌توانێ جێی سەرنج و بایه‌خ پێدان بێ، حیزبی دێموکرات و پرۆژه‌ و چالاکیی سیاسیشی ده‌توانێ له سه‌ر چاره‌نووسی کورد له ئێران و ناوچه‌شدا کاریگه‌ر و شوێندانه‌ر بێ. ئه‌مجاریش ده‌رکه‌وت که حیزبی دێموکرات جیددیترین، به‌هێزترین و شوێندانه‌رترین دژبه‌ری کۆماری ئیسلامییه، که‌وابوو چ بۆ کورد و چ بۆ غه‌یری کورد ده‌توانێ جێی بایه‌خ و لێ‌وردبوونه‌وه بێ.

٢ـ ئایا ڕاسانی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەبێتە هۆی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات؟

ئه‌گه‌ر چاو له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو بکه‌ین، چه‌شنێک له بۆشایی ته‌شکیلاتی- نیزامی له ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه، توانی ببێته به‌شێک یان هۆکارێکی شوێندانه‌ر له سه‌ر ڕه‌وتی ئینشعابه‌کان. به دوای ئینشعابه‌کانیش به هۆی نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی جیددی و مه‌یدانی، پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌کان زۆر به لاوازی ده‌ڕۆیشتنه پێش و به داخه‌وه تا ئێستا یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان سه‌ری نه‌گرتوه. به‌ڵام به دوای ڕاسانی نوێی حدکادا، ده‌بینین که '' خه‌ته‌ری دوژمنی هاوبه‌ش'' توانی له سه‌ر هاوفکری و هاوکاریی ئه‌منییه‌تی و نیزامی نێوان هێزه‌کان زیاتر شوێندانه‌ر بێ. ئه‌وه نیشانه‌یه‌کی باش و ئه‌رێنییە‌ بۆ حیزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی جیددی به دۆخی هه‌نووکه‌یاندا. به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردیش سه‌ر نه‌گرێ، بۆ هه‌رچی باشتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆخی ئاڵۆزی هه‌نووکه‌ و داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئێران به تایبه‌تی، زۆر پێویسته که حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات چ له تویێ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا چ لانیکه‌م له ستادێکی هاوبه‌شی سیاسی- نیزامی‌دا، به هێزتر و کاریگه‌رتر ده‌رکه‌ون.

٣ـ پێشەنگەبوونی حیزبی دێموکرات لە دەسپێکردنەوەی دووبارەی خەباتی نوێ لە ڕۆژهەڵات چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

پێشه‌نگبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به شتێکی نامۆ و نوێ نازانم و نابینم. حیزبی دێموکرات یه‌که‌م حیزبی مۆدێڕنی هه‌موو کوردستانه و ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی- دیموکراتیکی کورد له ئێراندا بووه.

به داخه‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه و هه‌ڵقوڵاوی نێو خه‌ڵکی خۆیه‌تی به هه‌موو چین و توێژێکه‌وه‌. به چاوخشاندنێک به ڕابردووی حیزبی دێموکرات، بۆ من پێشه‌نگی حیزبی دێموکرات ده‌که‌وێته خانه‌ی '' ئه‌رک'' و وه‌ک بیچم و تایبه‌تمه‌ندی '' بوونی سیاسی'' حیزبی دێموکراتی ده‌بینم. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ش پێموایه پێویسته له نێو خۆماندا زیاتر که‌م کاری و که‌م کۆڕییه‌کان بخرێنه به‌ر باس و لێکدانه‌وه و حیزبی دێموکرات به پێداچوونه‌وه‌ و چاکسازی ده‌توانێ وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی میللی- دێموکراتیکی کورد له ئێراندا بمێنێته‌وه.

٤ـ بە گشتی ڕا و بۆچوونی ئێوە لە سەر ڕاسانی حیزبی دێموکرات چیە؟

به چاوخشاندێک به سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه به گشتی و وڵاتانی ئێران و دراوسێکانی به تایبه‌تی، پێداچوونه‌وه و نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی خه‌بات ئه‌مرێکی حه‌یاتی و زه‌رووریه. ڕاسانی حیزبی دێموکراتیش له ڕاستیدا په‌که‌یجێکی موبارزاتی‌ چه‌ند ڕه‌هه‌ندیه که به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌نووکه ‌و داهاتووی ناوچه‌که به گشتی و ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی، له لایه‌ن ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکراته‌وه هاتۆته ئاراوه. پێویسته ئه‌وه‌ش بگووترێ که ڕاسان ته‌نیا به‌رگری و خه‌باتی چه‌کدارانه‌ نیه به‌ڵکوو وه‌کی باسکرا، گرێدانی هه‌موو جۆره‌کانی خه‌باته که له ڕاستیدا پشتیوان و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.