کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لەگەڵ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی کوردی تاوتوێ کرد

16:36 - 29 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردان بۆ مەڵبەندی ١٤ی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری کۆیە، پرسی کوردیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۸ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرستی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەردانی مەڵبەندی ۱٤ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانیان لە شاری کۆیە کرد.

لەو سەردانەدا هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن هەیئەتێکی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرستی ڕەهبەر سەیدبرایم ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارە پرسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان، ڕاسانی ڕۆژهەڵات، باسی لێوەکرا و لە کۆتاییدا جەخت لە سەر بەهێزترکردنی پێوەندی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە.

border=0