کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێکی ڕێزگرتن لە شەهیدانی حەماسەی کۆساڵان و بۆڕیەر بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی پوشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی بنەماڵەی تەحسین ڕەزابی، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی حەماسەی کۆساڵان و بۆڕیەر ڕێورەسمێکیان پێک هێنا.
ڕێوڕەسمەکه لە شاری تامپێره و بە بەشداریی ژمارهیهکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێمۆکرات بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی ڕاسان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە فینـــلاند له لایه¬ن جەهانبەخش خالیدییەو پێشکەش کرا.
خالیدی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەى نزیک بە ٣٨ ساڵ دەسەڵاتى زاڵمانەى ڕێژیمى ئاخوندیدا، حیزبى دێموکرات و نەتەوەى کورد بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێژیمى ئیسلامى جگە لە زمانى زۆر، لە هیچ زمانێکى دیکە تێ ناگا و باوەڕى بە بوونى مەسەلەیەک بە ناوى مەسەلەى کورد لە ئێراندا نیە. بۆیە حیزبى دێموکرات، بە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی باروودۆخى ئێران و کوردستان و ناوچە، ستراتیژێکى نوێى لە خەبات هەڵبژاردوە و لەو ڕێگایەدا بەکردەوە هەنگاو دەنێ قوربانى دەدا.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵ و خەبات و گیانفیدایی ئەو هاوڕێیە شەهیدانە دژى زوڵم زۆر و ژێردەستى، پشتیوانی له بڕیاری ئازایانه و بوێرانهی حیزبی دێموکرات بۆ دەستپێكردنەوەی خەباتی حیزبی دێموكرات دژی ڕێژیمی ئێران کرابوو و لهو پەیامهدا تهئکید کرابووهوه که ئەرکى ههرکام له ئێمەش، درێژەدانى ڕێگای شەهیدانه.
دواتر فەرەیدون ئەرشەدی شیعرێکی بەسۆزی بۆ شەهیدانی نوێی حیزبی دێموکرات، لەژێر نێوی فڕینی باز بە باڵی نارنجۆکپێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
له بهشێکی دیکهی ڕێوڕەسمەکهدا مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به شێوهی ڕاستهوخۆ له ڕێگای سکایپەوە، پەیامێکی تایبەتی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد.
مستهفا هیجری، له بهشێکی قسهکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەى نزیک بە ٢٠ ساڵ، حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران خەباتی چەکداری ڕاگرتووە، نەک هەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بیری چارەسەری ویست و داخوازییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران نەبووە، بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ زەخت و گووشاری زیاتری خستووەتە سەر خەڵک و دەرکەوت کە ئەوەی کە ئێمە لە سەرەتاوە باسمان کرد کە، کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە نیە ماف و داخوازییەکانی گەلی کورد جێبەجێ بکا, بۆیە دەبێ لە هەمبەر ئەو بێ تەفاوەتیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر بە ئازادیخوازانی گەلی کورد لە ئێران دەبێ خەباتێک کە لە ڕابردوودا بوومانە دیسانەوە لەسەر را زیندووە کەینەوە و دەست پێ بکەینەوە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له کۆتایی وتهکانیدا باسی لەوە کرد: ئێمە لە دەستدانی شەهیدە خۆشەویستەکانماندا لەگەڵ ئەوەیکە هەموومان داخدارین، بەڵام ئەو داخ و حەسرەتە ئیرادەمان پۆڵایینتر و هەنگاومان بە تواناتر دەکا لە پێوانی ئەو ڕێگایەی کە بەڵێنمان بە شەهیدان داوە، کە درێژەدەری ڕێگایان بێن.
لە بەشێکی دیکەی ڕێورەسمەکەدا بەرهەمێكی تایبەت بە ناوی شكۆی كۆساڵان، له ئامادهکردنی دڵشاد جەمشیدی، كە ژیاننامەی شەهیدانی كۆساڵان و بۆڕیەری لە خۆ گرتبوو، لە ڕێگای پرۆژێکتێرهوه نیشان درا.
دواتر شیعرێک لەژێر نێوە هەر لێرەوە، لە لایەن ئەمیر سوڵتانپەناوه پێشکەش کرا.
پاشان ئەژین رەزابی هاوژینی شەهیدی نەمر کاوە جەوانمەرد، چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دواتر مەولوود عەبدوڵاهی هۆنراوەیەکی لەژێر نێوەی سۆزێک بۆ هاوژێنێک پێشکەش کرد.
پاشان، خاڵۆی شەهید کاوە جەوانمەرد چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا مەنسوور عەزیزی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان بەم بۆنەیەوە پەیامێکیان پێشکەش کرد.
پاشان سپاسنامهی بنەماڵەی شەهیدان لە لایەن خاتو شەهین بههمهن سوڵتانی و موژدە حهیدهری هاوسەری شەهید سەرکەوت سەمەدی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرا.
هەروەها لەو ڕێورەسمەدا تەیموور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ـ ژنێڤ، عیرفان رەهنمون چالاکی سیاسی، دوکتور ئیدریس ئەحمەدی مامۆستای زانكۆ و مەجید حەقی چالاکی سیاسی وتەیەكیان پێشكەش كرد.
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسانی حیزبی دێموکرات، به پارچە مۆسیقایەک و سروودی ئەی شەهیدان لە لایەن هونەرمەند، ڕەشید فەیزی نژادـەوە كۆتایی پێ هات.
لە ڕێوڕەسمەکەدا چەندین پەیامی پشتیوانی و هاودەردی بۆ ڕێوڕەسمەکە ناردرابوو کە بریتین لە:
ـ پەیامی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ـ پەیامی كۆمیتەی ڕێكخستنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان/ فینلاند
ـ پەیامی کۆمەڵەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان/ فینـــلاند
ـ پەیامی عەزیز شێخانی چالاکی سیاسی
ـ پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران