کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران به هۆی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ناردنی چەکوچۆڵ بۆ میلیشا عێراقییەکان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، تاوانبار کرا.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاو کراوەکان، جێفری فیلتمەن، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سیاسی ئەو ڕێکخراوەیەدا، لە ڕاپۆرتێکدا بۆ شووڕای تەناهی سەبارەت بە جێبەجیکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١، کە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە نێوان ڕێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥ لەمەڕ بەرنامەی ناوکیی ئەو ڕێژیمە پەسند کرا، ڕایگەیاندووە، کە ڕێژیمی ئێران بە ناردنی چەکوچۆڵ بۆ میلیشا عێراقییەکان، یاسای نێودەوڵەتیی پێشێل کردووە.
ئامریکا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بەردەوام ڕێژیمی ئێرانیان بە پشتیوانی لە گرووپە توندڕەو ومیلیشاکان لە ناوچەدا تاوانبار کردووە.
دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی یارمەتی چەکوچۆڵ، ماڵی، ڕاهێنانی نیزامی بە گرووپە میلیشاکان و هەروەها بەرزبوونەوەی باندە سیخوڕییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە ناڕەزایەتیی بەرینی کاربەدەستانی وڵاتانی درواسێی لێ کەوتووەتەوە.