کوردستان میدیا: مەجلیسی ڕێژیمی ئێران گەڵاڵەی نوێی زیادکردنی بوودجەی سەربازی و بەرەنگاری بەڕێژەی ٥% پەسند کرد.
هەواڵدەریی مەجلیسی ڕێژیم ئاشکرای کرد لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕ، مەجلیسی ڕێژیم گەڵاڵەیەکی نوێی لە پێوەندی لەگەڵ بەهێزکردنی لایەنی سەربازی و دفاعی ئێران پەسند کرد کە بەهۆیەوە دەوڵەت ئەرکدار دەکرێ لە بوودجەی گشتی وڵات بەڕێژەی ٥% بە بوودجەی دفاعی زیاد بکات.
پێشتر بوودجەی بەرگریی ئێران ٢٧ هەزار میلیارد تمەن بوو کە بە زیادکردنی ئەم ٥% ڕێژەکەی دەگاتە زیاتر لە ٣٤ هەزار میلیارد تمەن؛ هەڵبەت ئەم ڕێژەیە جیا لە داهاتە کەڵانەکانی کەرتی ئابووریی سپای پاسداران و کۆمپانیاکانی بەستراوە بە وەزارەتی ئیتلاعاتە، کە تەنانەت دەوڵەتیش لێی ئاگادار نییە.
یەکێک لە خاڵە جێگەی سەرنجەکانی ئەم گەڵاڵە نوێیە بریتییە لە تەرخانکردنی بوودجەی زیاتر بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتری سنوورەکان لە ڕێگەی بەکرێگیراوانی ناوچەییەوە، بەواتایەکی دیکە پارەی زیاتر تەرخان دەکرێت تاکوو پەرە بە کلتوری جاشایەتی بدرێت.
هەروەها لە یەکێک لە خاڵەکانی ئەم گەڵاڵەیەدا دەستی وەزارەتی ئیتلاعات بەتەواوەتی ئازاد کراوە تاکوو سەرقاڵی ڕاوەدونان و گرتنی جیابیران و چالاکانی سیاسی بێت کە دەقەکەی بەم چەشنەیە: وزارت اطلاعات موظف شد با استفاده از ظرفیتهای خود شرایط برای ارتقای کمی و کیفی ظرفیتها و زیرساختهای اطلاعاتی، عملیاتی، علمی، فنی، حفاظتی، حراستی و صیانتی با هدف تحکیم امنیت پایدار و ارتقای توانایی و برتری در نبرد اطلاعاتی را بهوجود آورد.