کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە تەقەی ‌‌هێزەکانی سپا دوو هاووڵاتیی بەلووچ لە ئاگردا سووتان

22:17 - 30 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: لقی مێرسادی ‌هێزەکانی سپای ێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری سەرباز، تەقەیان لە ماشینی دوو هاووڵاتیی بەلووچ کرد و هەر دوو کەس، گیان لە دەستدا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، چەند ڕۆژ پێش، لە ڕێگای ئیرئەفشانی شاری سەرباز دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی ‌هێزەکانی لقی مێرساد سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران کوژران و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

دەگوترێ، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزەکانی مێرساد لە ماشینی ئەو دوو هاووڵاتییە کە باری برینجیان پێی بووە، تەقەیان لێکراوە بەو هۆیەوە یەکێک لە تایەکانی ماشینەکە چەند فیشەکێکی بەر دەکەوێت و شوفیرەکە فەرمانی ماشێنەکەی لە دەست دەدات و لەگەڵ ماشێنێکی دیکە لێک دەدەن و هەر دوو ماشینەکە ئاگریان تێبەر دەبێت و بەو هۆیەوە چوار قوربانی لێ دەکەوێتەوە.

هەواڵە بڵاکراوەکان باس لەوە دەکەن کە، ‌هێزەکانی مێرساد بە دیتنی ئەو ڕووداوە و ئاگرگرتنی ئەو دوو ماشینە شوێنی ڕووداوەکە بەجێ دێڵن.

بەپێی ئاماری کەمپینی چالاکانی بەلووچ، لە ساڵی ڕابردوو و هەتاکوو ئێستا ٥٢ کەس لە هاووڵاتییانی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی سپا و ئینتزامیی ڕێژیمی تێروریستی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژراو و بریندار بوونه.