کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسماعیل زەهری یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵای لوبنان کوژرا

17:02 - 2 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: ئیسماعیل زەهری یەکێک لە فەرماندە پلەبەرز و لە دامەزرێنەرانی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان، لە شەڕی سووریەدا کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئۆپۆزیسیۆنی سووریه ڕایگەیاند کە ئیسماعیل ئەحمەد زەهری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی مەیدانی ڕۆژئاوای قەلەموون لە سووریەدا، بە دەست هێزەکانی ئۆپۆزیسیون کوژراوە.

زەهری یەکێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بووە کە مەئمووریەتی داگیرکردنی مەزراکانی ڕێنکوسی لە ئەستۆ بووە.

ناوبرا یەکێک لەو کەسانە بووە کە لە دامەزراندنی حیزبوڵڵای لوبنان کە گرووپێکی تێرۆریستیە و لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی ماڵی لێ دەکرێ، دەستی هەبووە.

یەکێک لە ئەندامانی نیزامیی سەربە رێکخراوی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرای کردووە کە هێزە نیزامییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان جێگیر لە بەرەکانی شەڕ لە وڵاتی سووریە، لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئامووزش دەبینن.

لەو پێوەندییەدا،عەباسی عەراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە ساڵڕۆژی ڕێککەوتنی ناوکی ڕێژیمی ئێران و شەش زلهێزی جیهاندا ڕایگەیاند کە؛ ئێران حیزبوڵڵای لوبنان ناکات بە قوربانیی هیچ شتێکی دیکە.

پشتیوانیی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە گرووپە توندئاژۆکانی ناوچە و ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لە وڵاتانی ناوچەدا، بووەتەوە هۆی ئەوەیکە ئەو وڵاتە بەگەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا بناسرێت.