کوردستان میدیا: ناوەندی ستراتفۆر پێشبینی کردووە کە لە چەند مانگی داهاتوودا ڕۆژئاوا، باشوری ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەکەونە نێو ناوچە ئەمنیەتییەکانی ئەم وڵاتە.
ناوەندی ستراتفۆر کە ناوەندێکی تایبەت بە توێژینەوەی ستراتێژی نێودەوڵەتییە بۆ پێشبینییەکانی خۆی لەمەڕ ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٦دا ئاشکرای کردووە کە ٢ ڕووداوی جێگەی سەرنج لە ئێراندا ڕوو دەدەن کە بریتین لە قوڵتربوونەوەی ململانێکان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی ئێران و دووهەم بەرجەستەتربوونەوەی کێشەی نەتەوەکانی ئێران.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە فوکسی هێزە سەربازی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بەتایبەت عەرەبستانی سعودی، تایبەت دەبێت لەسەر جموجۆڵە سەربازی و پارتیزانییەکانی نەتەوەکانی ئێران کە لە هەرێمەکانی سیستان و بەلوچستان، کوردستان و ناوچە عەرەب نشینەکانی ئێران زیاتر خۆ دەنوێنن.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەمەڕ گرێدانی خەباتی شاخ و شار کە بە ڕاسانی دێموکرات ناسراوە، کۆمەڵێک جموجۆڵی سەربازی لە پارێزگای سیستان و خوزستان لە دژی هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هاتۆتە ئاراوە.