کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات و کەجەکە لە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزب لە سلێمانی کۆبوونەوە

16:22 - 3 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لەگەل بەرپرسی پێوەندییەکانی کەجەکە (K.C.K) لە سەر هەماهەنگی و پرسە پێوەندیدارەکان بە هەر دوو لایەن جەختیان کردەوە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، د. حوسێن بەرپرسی پێوەندییەکانی K.C.K لە هەرێمی کوردستان سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی لە شاری سلێمانی کرد.

لەو دیدارەدا بەرپرسی پێوەندییەکانی K.C.K لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەدنەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا، باس لە دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە کراو هەر کام ڕوانگە و بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو.

هەروەها لە دیدارەدا، تەئکید لە سەر هەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لە سەر پرسە پێوەندیدارەکانی هەر دوو لایەن کرایەوە.

لە کۆتاییدا، هەر دوو لایەن بۆ ئەو دۆخە هەستیارەی ناوچەکە لە سەر پێوەندی و دیداری بەردەوام، جەختیان کردەوە.

حیزبی
حیزبی دێموکرات و کەجەکە لە دفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە سلێمانی کۆبوونەوە

حیزبی
حیزبی دێموکرات و کەجەکە لە دفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە سلێمانی کۆبوونەوە