کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوسیە بارەگاکانی ئامریکا لە سووریەی بوردومان کردووە

22:39 - 3 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: لە یەک مانگی ڕابردوودا هێزی هەوایی ڕوسیە ٢ جار بنکە و بارەگاکانی ئامریکایان لە سووریە بوردومان کردووە کە بەو هۆیەوە ٥ هاووڵاتیی مەدەنی کوژران و چەند کەسیکیش بریندار بوون.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسیە لە مانگی ڕابردوودا ٢ جار هێرشی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئامریکا و بریتانیا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سووریە لە نزیک سنووری ئۆردۆن کە بەهۆیەوە ٥ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

لێپرسراوانی پێنتاگۆن ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە.

کارناسانی سیاسی پێیان وایە ئەم کردەوانەی ڕووسیە بەمەبەستی ناچارکردنی لێپرسراوانی ئامریکایی لەمەڕ ئاڵوگۆڕی زانیاری و یەکخستنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش دژی داعشە.

ماوەیەک پێش ئێستا جان کێری و سێرگی لاورۆف ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە تێیدا باس لە هاوکاری‌کردنی یەکتر بۆ بەرەنگاربوونەوە ەدژی داعش و تێرۆریستەکانی جبهە النصرە کرابوو.

بەپێی ئەم ڕێککەوتنە هێزەکانی ڕووس نابێ پیگەی ناڕازییانی ئەسەد بوردومان بکەن و لەبەرامبەریشدا ئامریکا بەڵێنی داوە کە هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان دژی ڕووسیە بدات.