کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە وڵاتی ئاڵمان ڕووی دا

21:45 - 4 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: لە دوای چەندین تەقینەوەی خۆکوژی لە وڵاتی ئاڵمان پەنابەرێکی خەڵکی سووریه لەو وڵاتە لە هەوڵێکی خۆکوژیدا ١٢ کەسی بریندار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە فێستڤاڵێکی موسیقی کە لە شاری ئانسباخ لە ویلایەتی باێرن بەڕێوو دەچوو، پەنابەرێکی سووری لە هەوڵێکی خۆکوژیدا ١٢ کەسی بریندا کرد کە دۆخی ٣ کەس لەو بریندارانە نالەبارە.
وەزیری نێوخۆی ویلایەتی بایرن ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی بە ئەنگێزەیەکی ئیسلامگەرایانە وەسف کردووە.

پۆلیسی ئەو شارە ڕایگەیاندووە کە ئەو خۆکوژە ویستوویەتی بڕواتە ناو فێستیڤاڵەکە بەڵام بە هۆی ئەوەیکە بڵیتی چوونەژوورەی بۆ ناو فێسفتڤاڵەکە نەبووە، بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، پەنابەرێكی تەمەن ٢١ ساڵەی سووری ژنێکی ئاڵمانی لە شاری ڕۆیتلینگن بە قەمە کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندار کرد.

لەو پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ڕەچەڵەک ئێرانی لە نزیک بازاڕێکی قەرەباڵغ لە شاری مونیخی ئالمان دەستڕێژی لە خەڵک کرد و ٧ کەس بوونە قوربانی.

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا، ئەوە سێهەمین هێرشی خۆکوژییە کە لە وڵاتی ئاڵمان ئەنجام دەدرێت.