کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو

16:26 - 5 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و حیزب سیاسییەکانی کوردستانی و ئێرانی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزلێنان لە ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر بە دەست دیپلۆمات تیرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری تۆرێنتۆ بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆڕیادەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات له ڕۆژهەڵاتی کانادا بەم بۆنەیەوە لە لایەن ڕەحیم بێهروز بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە.

بێهروز لە پەیامەکەیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ، پەیمانی درێژەپێدانی ڕێگای شەهیدانی ڤییەن و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەڵ بە گشتی و شەهیدانی ئەم دوایانەی ڕاسانی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

پاشان کاک خالید وەکوو کەم‌ئەندامێکی حیزبی دێموکرات و سەتار پاڵانی بەرپرسی کۆمیتەی سنت کاترین، لە سەر دوکتۆر قاسملوو چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، چەندین بابەت لەژێر ناوی گرێدانی هەل‌ومەرجی ئێمرۆ بە ئامانجەکانی دوکتور قاسملوو، لە لایەن ئارەش سالح نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا، دوکتور قاسملوو لە میدیای نێودەوڵەتی، لە لایەن دوکتور فەریدوون ڕەحمانی مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی دوکتور قاسملوو لە مێژۆی خەباتی ڕزگاریخوازیی کورد، لە لایەن دوکتور ڕۆژان ئاشتاب چالاکی سیاسی و مەدەنی پێشکەش کران.

پاشان بەشداربووان پرسیارەکانی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ بابەتەکاندا، خستە ڕوو و لە لایەن ئەم کەسانەوە وڵام درانەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەند حیزبی کوردستانی و ئێران پەیامیان بۆنەیەوە پێشکەش کردبوو کە بریتین له:

ـ پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ کۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ سازمان فداییان خلق ایران ، ئەکسەرییەت
٢٧ـەمین
٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو

٢٧ـەمین
٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو

٢٧ـەمین
٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو