کوردستان میدیا: به‌هۆی دانانی بورجه‌کی نیزامی و چاودێری له ناوچه سنوورییه‌کانی ته‌رگه‌وه‌ڕ و برادۆست، بارۆدۆخی ئه‌و ناوچانه به‌توندی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمەوە ئه‌منیه‌تی کراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه‌کانی رێژیم له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ و سۆمای برادۆست به دانانی بورجه‌کی نیزامی، سنووره‌کانی نێوان ئێران و تورکیه‌یان داخستووه.
رێژیم له ناوچه‌ی سۆمای برادۆست له خاڵه هابه‌شه سنووریه‌کانی نێوان ئێران و تورکیه به دانانی بورجه‌کی چاودێری ناوچه‌که‌یی کونترۆڵ و به شێوه‌یه‌کی توند ئه‌منیه‌تی کردووه.
هه‌روه‌ها رێژیم له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ سه‌رقاڵی دروست کردنی بورجه‌کی نیزامییه هه‌تا بتوانێت به‌و شێوه‌یه به ته‌واوه‌تی سنووره‌کان دابخات.
هێزه‌کانی جێگیر له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ، سه‌ربه له‌شکری حه‌مزه‌ی ٢ سپای پاسدارانی هێزه‌کانی رێژیمن.
پێشتریش هه‌واڵی ئه‌منیه‌تی بوونی ناوچه‌ی سنووریی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و دۆخی شاری مه‌ریوان به گه‌شتی شه‌وانه‌ی هێزه‌کانی رێژیم و پچڕانی ته‌له‌فوون و هێڵێ ئینتێرنێت، ده‌نگی ته‌قه، دانانی خاڵی پشکنین به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و لێپرسینه‌وه‌ی توندوتۆڵ، ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره‌ی چه‌ند قات زیاتر کردووه.
رێژیم به ئه‌منیه‌تی کردنی ناوچه سنووریه‌کان به‌نیازی چاوترسێن کردنی خه‌ڵک و پێشگیری له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شه‌نه راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ریی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران لە کاتی ئەگەری هێرشی ئیسراییل بۆسه‌ر رێژیمی ئێران دایه.